شبكة لالش الاعلامية

پلێن گەرمێ دێ بلند بن  

پلێن گەرمێ دێ بلند بن  

وشه‌:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرمی دەست دەكەن بە بەرزبوونەوە و بەرزترین پلەی گەرمی دەگات بە 13 پلە.

ئەمڕۆ یەكشەم 20ـی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاپۆرتێكیدا هاتووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

ئاشكرای كردووە، بۆ سبەی دووشەم ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و بەزرترین پلەی گەرمی دەگات بە 13 پلە.

لە هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێكی بەفر و باران تەواوی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەو هۆیەوە پلەكانی گەرمی نزمبوونەوەیەكی زۆری بەخۆوە بینی و بەشێوەیەك لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان دابەزی بۆ نۆ پلە ژێر سفر و لە 23 ناوچەی هەرێمی كوردستان پلەی گەرمی دوێنێ‌ شەموو لە ژێر سفر بووە لە كاتەكانی شەودا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی ب هەلکەفتا جه‌ژنا رەمەزانێ په‌یامەکا پیرۆزباهیێ بەلاڤکریە

Lalish Duhok

وەزارەتا کار: سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ كار بۆ پاراستنا مافێن کرێکاران دکه‌ت

Lalish Duhok

رێژا فرۆتنا په‌ترۆل و داهاتێ وێ بۆ هه‌یڤا بۆری هاته‌ ئاشكه‌را كرن

Lalish Duhok