شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی پەیامه‌كا سەرەخۆشیێ ئاراستەی کوردێن ئێزدی كر

مەسرور بارزانی پەیامه‌كا سەرەخۆشیێ ئاراستەی کوردێن ئێزدی كر

باسنيوز:
مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان، پرسەنامەکەی ئاراستەی کەسوکاری و سەرجەم ئیزدییانی کوردستان و جیهان کرد.

لە بەشێک لە پرسنامەکە کە وێنەیەکیشی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، هاتووە: “هاوبه‌شیی خه‌م و پەژارەی خۆمان بە خانه‌وادەی‌ به‌ڕێزیان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی لە خزم و دۆستان و خەڵکی کوردستان بەگشتی و سەرجەم برا ئێزیدییانی کوردستان و جیهان ده‌كه‌ین”.

دەقی پرسەنامەکە:

خانه‌واده‌ی‌ بەڕێزی میر تەحسین بەگ، میری ئێزیدیانی کوردستان و جیهان

به غەم و ‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (میر تەحسین بەگ) میری ئێزیدییانی کوردستان و جیهان و كه‌سایه‌تی نیشتمانپەروەری کوردستانمان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەی خۆمان بە خانه‌وادەی‌ به‌ڕێزیان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی لە خزم و دۆستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و سەرجەم برا ئێزیدیانی کوردستان و جیهان ده‌كه‌ین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ر رەحمەت و دڵۆڤانی خۆی بخات و ئارامی و دڵنه‌وایش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

براتان

مەسرور بارزانی

٢٨/١/٢٠١٩

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب وێنە:بەشداریا شێخ شامۆ ل رێ وره‌سمێن جەژنا 240سالیا سەرخۆبوونا ویلایەتێن ئێكگرتی یێن ئەمریكا

Lalish Duhok

ل ژێر دروشمێ “لالش كانیه‌كا زه‌لاله‌ دهورته‌ دروبارێ ره‌وشه‌نبیرى یا كوردى دا “چارده‌مین كۆنگرێ بنگه‌هێ لالش هاته‌ ئه‌نجامدان

Lalish Duhok

پارتی سالیادا دامەزراندنا بنگه‌هێ لالش یێ ره‌وشه‌نبیری و كۆمه‌لایه‌تی پیرۆز دکت

Lalish Duhok