شبكة لالش الاعلامية

هەر گۆره‌كی بکۆمێ سەماوە رووفاتێن زێده‌ترى 100 وه‌لاتيێن کورد تێدایە

هەر گۆره‌كی بکۆمێ سەماوە رووفاتێن زێده‌ترى 100 وه‌لاتيێن کورد تێدایە

باسنيوز:

گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستپێكردنی ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شاری سەماوە لە پارێزگای موسەنا ڕاگەیاند.

فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە ماوەی ڕابردوودا شاندێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای سەماوەی كرد و ڕێوشوێنی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی لەگەڵ پارێزگار و دەزگای شەهیدانی عێراق تاوتوێ كرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە پەیوەندیدا بووین بۆ دیاریكردنی كاتێك لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراق، چونكە بەپێی یاسای هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان ژمارە 5ی ساڵی 2006 هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە لە ئەستۆی دەزگای ناوبراوە”.

گوتیشی “لە ڕۆژی 13/7/2019 وە تیمەكانی دەزگای شەهیدانی عێراق سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ دەستپێكردنی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و چاوەڕێ دەكرێت تیمەكانی هەرێمی كوردستانیش پەیوەندییان پێوە بكەن تا دەست بكرێت بە هەڵدانەوەیان”.

ئاماژەی بەوەش دا ” پێشبینی دەكرێت ناوچەكە گۆڕی بەكۆمەڵی زۆرتری تێدا بێت، بەڵام ئەو گۆڕانەی دۆزراونەتەوە ژمارەیان 3 گۆڕە و بە گوتەی شایەتحاڵەكان هەر یەكەیان ڕووفاتی 100 هاووڵاتیی كوردی تێدایە كە دانیشتووی سنووری گەرمیانن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەلمانیا دێ چەندین کاروانێن هاريكاريێن سەربازی، رەوانەی هەرێما كوردستانێ کت

Lalish Duhok

حكوومەت ل هەر باژێره‌كى هەرێما كوردستانێ پانزينخانه‌يه‌كێ بۆ پاسێن ھێلا گشتی تەرخان دكت

Lalish Duhok

عێراق… یوئێن ئامارا قوربانیێن هه‌يڤا شوباتێ به‌لاڤكر

Lalish Duhok