شبكة لالش الاعلامية

نەرویج.. کچه‌كا کورد ب دەستێ دەستگرێ خۆ هاته‌ کوشتن 

نەرویج.. کچه‌كا کورد ب دەستێ دەستگرێ خۆ هاته‌ کوشتن 
باسنيوز:
لە یەکێک لە کۆمۆنەکانی نزیک شاری ئۆسڵۆ پایتەختی نەرویج، کچە کوردێک لەلایان دەزگیرانەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە و پاش ماوەیەکی کورت بکوژەکەی لەلایان پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کەلە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، سەرلەبەیانیی دوێنێ سێشەممە 2017/8/8 لە کۆمۆنی “ئایدسڤۆڵ”ی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نەرویج لە کاتی پشکنین بۆ ڕووداوێکی هاتوچۆ، تەرمی بێ گیانی کچێکی کورد بە ناوی رۆئیا هاشمی، خەڵکی شاری سنە لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات.

بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نەرویجدا بڵاو کراوەتەوە، لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی “رۆئیا”، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی “رۆئیا” بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا لەگەڵ “رۆئیا” دەمەقاڵییان لێ پەیدا بووە و بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر و کوشتوویەتی.

رۆئیا هاشم، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و لەدایکبووی ساڵی 1993 و خەڵکی سنەیە و ساڵی 2015 وەک پەنابەر ڕووی لە نەرویج کردووە و داوای مافی پەنابەرێتی کردووە.

بکوژی ئەو کچە کوردە پیاوێکی 38 ساڵانەیە بەناوی “ئارێز” کە بەپێی راپۆرتی پۆلیس، ئەویش رەگەزنامەی ئێرانی هەیە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ماوەی 16 ساڵە لە نەرویج دەژی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌نجامێن ئه‌زمونێن پۆلا12ێ ئاماده‌يی دێ ئێنه‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

جڤاتا ئاسايشا هه‌رێما كوردستانێ به‌رسڤا رژێما سووريێ دده‌ت

Lalish Duhok

هه‌موو فه‌رمانبه‌رێن عیراقێ دێ 300 هزار دیناران جه‌ژنانه‌ وه‌رگرن

Lalish Duhok