شبكة لالش الاعلامية

برین تەحسین بەگ: شنگال بوويە جيێ ناکۆکی و موخابەراتيا هێز و وه‌لاتێن جیهانێ

برین تەحسین بەگ: شنگال بوويە جيێ ناکۆکی و موخابەراتيا هێز و وه‌لاتێن جیهانێ
دهۆک -KDP.info-

کوڕی میر تەحسین بەگ، میری کوچکردووی ئێزدییان دەڵێت، ناکۆکییەکانی شنگال گەیشتوونەتە ڕادەیەک ئێزدییەکان ناتوانن بەرگەی بگرن و پیویستە لەسەر ئاستی دنیا چارەسەری بۆ بکرێت.

برین تەحسین بەگ، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “ڕەوشی شنگال زۆر مەترسیدارە و خەڵکەکەیشی ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بۆیە ڕەوشەکە لەدەست دەرچووە و بووەتە شوێنی موخابەراتی وڵاتان و هەر لایەنێک بۆ خۆی ڕاکێشاوە.”

ناوبراو دەشڵێ: “لەبارەی شنگالەوە ئێمە دوامان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە دەبێ لیکتێگەیشتنێکیان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی شنگال، چونکە ئێزدییان لە ڕەوشی مەترسیداری لەنێوچووندان.”

گوتیشی: “قسەمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی شنگال و ئێزدییان، داوشمان لە وڵاتانی دنیا کردووە هاوکار بن لە پرسی ئێزدییاندا، بۆ ئەوەی ئێزدی زیاتر هەست بە ئارامی بکەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤیسینگه‌ها لالش ته‌لبه‌نات سه‌ره‌دانا زارۆكێن سێوى ل كه‌مپا خانكێ دكه‌ت

karwanhaji

بزاڤ و چالاکیێن تیپا شاریا دڤيسته‌ڤالێن وەلاتێ هندستانێ دا ل كۆمه‌لگه‌ها شاريا هاتنه‌ نيشاندان

Lalish Duhok

ل هه‌فته‌مین ڤيسته‌ڤالا دهۆكێ فلمه‌ك لسه‌ر جينۆسايدا ئێزديان هاته‌ نيشاندان

Lalish Duhok