نیڤ ملیار گيانهوهرێن ئوسترالیا سۆتن
K24 – ههولێر:
ماوەی سێ مانگە ئاگری دارستانەکانی ئوسترالیا بەردەوامە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 20 کەس مردوون و نیو ملیار ئاژەڵ سووتاون و هەزار و 500 خانووش داڕووخاون.
ئاگرەکە ناوچەکانی نیو ساوز وێڵز و ڤیکتۆریای گرتووەتەوە و بەهۆی بەهێزی با نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
دەزگای کۆنتڕۆڵی ئاگری چیاکانی ئوسترالیا NSW ئاشکرایکردووە، شەش ملیۆن هێکتار زەوی سووتاوە و ئەمەش لە مێژووی ئوستراڵیا دەگمەنە.
ژینگەناسانی زانکۆی سیدنی لەبارەی سووتانی ئاژەڵی دارستانەکان رایانگەیاندووە، نزیکەی 500 ملیۆن ئاژەڵ سووتاون کە بەشێکان کوالا و کەنگەرە دەگمەنەکانی ئەو وڵاتەن.
تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە، بۆ ئەمەش چەند پێشبینیەک خراونەتەڕوو، دەکرێت جگەرە، هەورە بروسکە و ئاگری بە مەبەست هۆکارەکە بن، بەڵام کەمی باران و وشکی دار و زەوییەکانیش، رێگا خۆشکەربوون بۆ تەشەنەسەندنی ئەو ئاگرەی کە ئوسترالیای خستووەتە بارێکی لەناکاو.
70 هەزار ئاگر کوژێنەوە و خەڵکی خۆبەخش هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن و ئوسترالیاش، بەشێک لە سوپاکەی بۆ هەمان مەبەست ناردووەتە دارستانەکان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
