زارۆكه‌كێ هه‌ورامى سڤۆرێ خۆ فێری كوردی دكت
وشه:
ساسان دڵشاد منداڵێكی دانیشتووی هه‌ورامانه، به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ سمۆره‌كه‌ی به زاراوه‌ی هه‌ورامی و زمانی كوردی، سه‌رنجی میدیاكانی دنیای به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه و بووه‌ته جێی باس.
ماڵپه‌ڕی جه‌زیره وه‌ك یه‌كێك له‌و ماڵپه‌ڕ و میدیایانه‌ی دنیا كه چیرۆكی ساسان سه‌رنجی ڕاكێشاون، ڕاپۆرتێكی به ڤیدیۆوه له‌سه‌ر ئاماده كردووه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كردووه.
ساسان دڵشاد |12 ساڵ|، منداڵێكی هه‌ورامیی دانیشتووی هه‌ورامانه، ماوه‌ی چوار مانگه ڕۆژی چه‌ند سه‌عاتێك له‌گه‌ڵ سمۆره‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات و توانیویه‌تی فێری كوردی و هه‌ورامیی بكات، كاتێك داوای لێ ده‌كات هه‌ندێك جووڵه‌ی بۆ بكات، سمۆره‌كه‌ی به‌قسه‌ی ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی زمانی شیرینی كوردی فێر بووبێت.
له ڤیدیۆكه‌ی ماڵپه‌ڕی جه‌زیره‌دا ده‌ركه‌وتووه، ساسان داوا له سمۆره‌كه‌ی ده‌كات سه‌ری لێ نزیك بكاته‌وه، سه‌ری بباته لای لووتی، ده‌ستی بداتێ و ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌می دابنێت و زۆر شتی تر، سمۆره‌كه ڕاسته‌وخۆ به‌قسه‌ی ده‌كات.
ساسان ده‌ڵێ، سمۆره‌كه‌م هاوار ده‌كات و هه‌ندێ جووڵه‌ی سه‌یر به ددانه‌كانی ده‌كات، كاتێك داوای شیرم لێ ده‌كات یان برسیی ده‌بێت، یانیش ده‌یه‌وێت یاری بكه‌ین، كاتێكیش له یاری بێزار ده‌بێت، بێده‌نگ ده‌بێت و له گۆشه‌یه‌كدا ده‌مێنێته‌وه.
داوایه‌كی زۆر له خێزانی ساسان كراوه تا ئه‌و سمۆرهیهیان پێ بفرۆشێت، به‌ڵام ساسان ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و سمۆره‌كه‌ی به هاوڕێی گیانیی خۆی ناوبردووه و نایه‌وێت ده‌سبه‌رداری بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
