شبكة لالش الاعلامية

لژنا بەرەنگاربوونا کۆرۆنايێ چەند بڕیارێن نوو دەرکرن

لژنا بەرەنگاربوونا کۆرۆنايێ چەند بڕیارێن نوو دەرکرن
هەولێر-KDP.info-

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری تەندروستی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ئاشکرا کرد کە چەند بڕیارێکی لەخۆ گرتبوو، لەوانەش داخستنی شوێنە گشتییەکان و کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “دوای تاوتوێکردنی ڕەوشی ئێستای کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی بۆ قۆناغی ئێستا دەرکرد، لەوانەش ڕۆژانی پێنجشەممە لە فەرمانگەکانی حکوومەت دەکرێتە پشووی فەرمی و داخستنی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانیش بەردەوام دەبێت و تەنیا ئەو قوتابییانەی تاقیکردنەوەیان ھەیە دەوام دەکەن.”

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “ھەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەک و دانانی پرسە و بۆنەی ئایینی و کۆمەڵایەتی قەدەغەیە، کافتریا و ڕیستۆرانتەکان لە کاتژمێر ٩ی شەو تا ٦ی بەیانی دادەخرێن، ھاتوچۆی نێوان ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق لە ڕۆژانی پێنجشەممە تا شەممە بۆ جووڵەی بازرگانی ئاسایی دەبێت.”

د. سامان بەرزنجی ڕوونی کردەوە: “لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک لە دانوستانداین بۆ کڕینی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا، ھەموو ئەو بڕیارانەی دەرکراون لە ئەمڕۆ بەدواوە کاریان پێ دەکرێت.”

لەبارەی قەدەغەی گشتیی ھاتوچۆوە، وەزیری تەندروستی دەڵێت: “تەنیا پێشنیار بووە و بەکراوەیی ماوەتەوە، ئێستا تەنیا ئەم ڕێکارانەی سەرەوە دەگیرێنە بەر.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەغدا ل ده‌ستپێكا هه‌فتيا داهاتى دێ شایستێن دارایی يێن هەرێما کوردستانێ ڕەوانە كه‌ت

Lalish Duhok

ھەتا نوکە ٦٠٠ ھزار پیڤەرێن ئاڤێ ل ھەرێمێ ھاتینە گرێدان

Lalish Duhok

به‌لژیكا.. تیرۆرسته‌كێ خوه‌كوژ هاته‌ ده‌سته‌سه‌ر كرن

Lalish Duhok