شبكة لالش الاعلامية

ئامارا نوو يا کۆرۆنايێ ل هەرێما کوردستانێ: 1217 تووشبوون و 13 مرن

ئامارا نوو يا کۆرۆنايێ ل هەرێما کوردستانێ: 1217 تووشبوون و 13 مرن

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 1217 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 13 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 408 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا 11 هەزار و 532 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 1217 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای دهۆک بووە.

تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:

هەولێر: 270 تووشبوو
سلێمانی: 377 تووشبوو
دهۆك: 503 تووشبوو

هاوکات 408 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:

هەولێر: 85 چاکبوونەوە
سلێمانی: 245 چاکبوونەوە
دهۆك: 78 چاکبوونەوە

لەو ماوەدا 13 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە پێنجیان لە پارێزگای هەولێر و پێنج دانەی دیکەیشیان لە پارێزگای دهۆک و سێی دیکەش لە سلێمانی بوون.

ئاماری گشتی:

پشکنینەکان: 1445975 پشکنین
تووشبووان: 128264 تووشبوو
چاکبووان: 112334 کەس
ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 12174 کەس
گیانلەدەستدان: 3756 کەس

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و پۆشینی ماسک و دەستکێش، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.

ئەمڕۆ دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (گفتوگۆی رۆژانە)ـی تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی دەوامی خوێندنگەکان رایگەیاند: بەرکەوتن و چوونە ناو پۆل مەترسیدارە، بەپێی خەمڵاندنەکانی ئێستا داخستنی دەرگەی قوتابخانەکان درێژدەکرێتەوە.

دکتۆر سامان بەرزنجی لەبارەی راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ دەڵێت، ناکرێت قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی رابگەیێنین، بەڵام دەکرێت قەدەخەی هاتووچۆی سنووردار، رێژەیی، لە شوێنی جیاواز بۆ توێژی جیاواز جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی هەڵکشانەکە هێواش بکرێتەوە.

نزیکەی مانگێکە لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە لەو بارەوە دکتۆر سامان بەرزنجی ئاماژە بەوە دەدات، “بەدەنگەوەهاتنمان لەلایەن خەڵکەوە لاوازە، رۆژانە بانگەواز دەکەین. بەڵام ترسێک لای هاووڵاتیان دروستبووە، بە داخەوە پڕوپاگەندە لەسەر پێکوتە دەکرێت”، هەروەها دەشڵێت: “بەرنامەی نیشتمانی پێکوتە لە عێراقدا یەک بەرنامەیە، هەرێمی کوردستانیش تێیدا هاوبەشە، لەگەڵ ئەوەش لە هەوڵداین وەکو خۆمان زیاتر لەو رێژەیەی وەکو دەوڵەت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بریفکانی؛ ئیدارا مووسل بڤى شێوەى نامينت

Lalish Duhok

كۆمیسیۆنا هه‌لبژارتنان یا ئیراقێ: به‌رهه‌ڤین هه‌ڤكاریا هه‌رێمێ بۆ ئه‌نجامدانا هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ بكه‌ین

Lalish Duhok

لیستا مووچان رەوانەی گەنجینان دئێته‌ كرن 

Lalish Duhok