شبكة لالش الاعلامية

حکومەتا هەرێما کوردستانێ به‌رسڤا راپۆرتا لێبۆرينا نێڤ دەولەتی دده‌ت 

حکومەتا هەرێما کوردستانێ به‌رسڤا راپۆرتا لێبۆرينا نێڤ دەولەتی دده‌ت 
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ یاخود “لێبوردنی نێودەوڵەتی” راپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە مافی مرۆڤی لە جیهان بۆ ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و بەشێکی تایبەتە بە عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەوەی کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، تێیدا هاتووە “هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵیانکوتاوەتەسەر دامەزراوە میدیاییە هەواڵییەکان لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر؛ دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیدا گرت و ئەو رۆژنامەڤانانەشیان دەستگیرکرد و ئازاریان دان، کە رووماڵی خۆپێشاندانەکانیان کردبوو”.

“لێبوردنی نێودەوڵەتی” ئاماژە بەوە دەکات، رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2020 “هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵیانکوتایەسەر ماڵی شێروان شێروانی لە هەولێر و بەبێ هیچ روونکردنەوەیەک دەستگیریان کرد. شێروان شێروانی تاوەکو رۆژی 26ی تشرینی یەکەم رێگەی پێنەدرا قسە لەگەڵ کەس بکات و دواجار رۆژی 27ی مانگ توانیی چاوی بە پارێزەرەکەی بکەوێت. بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، شێروان شێروانی تۆمەتبارە بەوەی ئاسایشی گشتیی خستووەتە مەترسییەوە، ئەوەش بەگوێرەی یاسای سزادانی عێراقی”.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، “هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کەسانی چەکدار کە جلوبەرگی مەدەنییان لەبەردابوو، بڵاوەیان بە خۆپێشاندانەکان کرد. لە ئایاری رابردوودا و لەشاری دهۆک، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوەیان بە گردبوونەوەی مامۆستا و مووچەخۆران کرد کە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان کۆببوونەوە و لانیکەم 167 خۆپێشاندەر و میدیاڤانیان دەستگیرکرد. زۆربەیان ئەو رۆژە و هەفتەی دوای ئەوە ئازادکران، بەڵام لانیکەم 5 کەسیان بە دەستبەسەرکراوی مانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەرپرسانی لۆکاڵی بەگوێرەی یاسای ساڵی 2008 و بە تۆمەتی (خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان) تۆمەتباریان کردن، ئەوەش بەهۆی ئەو رۆڵەی هەیانبووە لە رێکخستنی خۆپێشاندانەکان. سەرەتا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە بڵاوەی بە خۆپێشاندانەکە کردووە، چونکە خۆپێشاندەران مۆڵەتیان بۆ ئەنجامدانی وەرنەگرتبوو، بەڵام دواتر رێکارەکانی تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای وەکو هۆکار ناوبرد. تەواوی ئەو کەسانەی دەستگیرکران بە کەفالەت ئازادکران، بەڵام لە ئابی رابردوودا یەکێک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە لەگەڵ کوڕەکەی دەستگیرکرا، ئەوەش کاتێک لە ماڵەوە بوون”.

‘لێبوردنی نێودەوڵەتی” دەڵێت، “لە کانوونی یەکەمی رابردوودا خۆپێشاندان لە سلێمانی و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی پێنەدانی مووچە و گەندەڵی بەڕێوەچوو. بەرپرسانی کوردستان بە بەکارهێنانی هێز وەڵامی خۆپێشاندەرانیان دایەوە و بەو هۆیەوەش دەیان خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستدا و کەسیشیان تێدابوو کە تەمەنی 17 ساڵ بوو. بەرپرسان هەروەها ژمارەیەک چالاکڤان و رۆژنامەڤانیان دەستگیرکرد و دواتریش ئازادیان کردن. ئینتەرنێت و رووماڵی میدیایی خۆپێشاندانەکانیشیان سنووردار کرد”.

نووسینگەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەڵامی راپۆرتەکەی لێبوردنی نێودەوڵەتیی دایەوە و رایگەیاند، ئازادیی رادەربڕین و رۆژنامەڤانی بەگوێرەی یاسا رێکخراوە. لە هەمان کاتدا، رۆژنامەڤانان بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، “سەرەڕای ئەوەش، هیچ رۆژنامەڤانێک لە دەرەوەی فەرمانی دادگە دەستگیر نەکراوە”.

نووسینگەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، “مافی خۆپێشاندان و ئازادیی گردبوونەوە لە هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسا رێکخراوە. یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2010ی پەرلەمانی کوردستان رێگە بە خۆپێشاندان دەدات. بەگوێرەی یاساکە، خەڵک دەتوانن و رێگەپێدراون کە خۆپێشاندان بکەن. خەڵکی رێگەیان پێدەدرێت بۆئەوەی بیرۆکە و داواکارییەکانیان دەرببڕن، بەڵام دەبێت پابەندی یاسا و هەندێک رێکاربن کە ئەوەش لە بەرژەوەندیی گشتیدایە و رێگە لە روودانی گرژی و تێکدان دەگرێت”.

لە بەشێکی دیکەی وەڵامەکەدا هاتووە، دامەزراوەکانی جێبەجێکردنی یاسا لە هەرێمی کوردستان پابەندن بەوەی هیچ کەسێک هەڕەمەکییانە دەستگیرنەکرێت، ئیدی گرنگ نییە خاوەنی چ جۆرە بۆچوونێکە و چۆن دەریبڕیوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو “سەیرکردنێکی خۆپێشاندانەکانی زاخۆ لە مانگی ئاب و سلێمانی لە کانوونی یەکەمی 2020 دەریدەخات ژمارەیەک لە خۆپێشاندەران چەک و ئامێری زیانگەیێنەریان بەکارهێنابوو، زیان بە ماڵ و موڵکی تایبەت و گشتی گەیێندرا و قوربانیش لە ریزی خۆپێشاندەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان هەبوو. سەرەڕای ئەوە، سەروەریی یاسا پارێزرا و رێکارە یاساییەکان بە روونی گیرایەبەر”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەرلەمانتاره‌كێ كورد: گرتنا ئاڤێ ب روويێ هەرێما كوردستانێ دا هەوله‌كا سیاسییە

Lalish Duhok

ناڤێن هەر 55 بەربژارێن پارتی بۆ هەلبژارتنێن پەرلەمانێ ئیراقی بزانە

Lalish Duhok

سلێڤانەیی: هەفتيا بێت بوودجا عێراقێ دێ ئێته‌ پەسەندكرن

Lalish Duhok