سهرۆكێ ئهمريكا كۆمكوژيا ئەرمەنان وهكو جینۆساید ناساند
باسنيوز:
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند.
ئەمرۆ شەممە 24ی4ی2021، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان، بە فەرمی کۆمەڵکوژییەکەی بە جینۆساید ناساند.
کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە ساڵی 1915 لەسەر دەستی عوسمانییەکان ئەنجامدرا و تێیدا یەک ملیۆن و 500 هەزار ئەرمەنی کوژران.
دوای ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند، کە رێگە نادەن لایەنی سێیەم بە ویستی خۆی قسە لەسەر ئەرمەنەکان بکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
