سەرۆك بارزانی پێشوازی ل راوێژکارێ ئاسایشا نیشتمانی يا عێراقێ كر
باسنيوز:
سهرۆك مهسعود بارزانى، پێشوازیی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كرد و چهند بابهتێكیان تاوتوێ كرد.
ئهمڕۆ یهكشهممه 9/5/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، کە پێکھاتبوون لە فەریق روکن عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و حەمید شەتری، جێگری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لیوا روکن سەعد نەعیم عەبدووڵڵا، بەڕێوەبەری دەستەی پلاندانانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانیی ھێڵەکانی تەماس و ھەڕەشەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێ کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان کرایەوە، نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم ھەماھەنگیی نێوانیان بە پێویست زانرا.
پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمى كوردستان و بەغدا و بارودۆخی شنگال تەوەرێکی تری ئەو دانیشتنە بوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
