شبكة لالش الاعلامية

عیسمەت میر تەحسین بەگ:جڤاكێ نێڤ ده‌وله‌تى کەمتەرخەمە ل رزگارکرنا گرتيێن ئێزدی

عیسمەت میر تەحسین بەگ:جڤاكێ نێڤ ده‌وله‌تى کەمتەرخەمە ل رزگارکرنا گرتيێن ئێزدی
دهۆک-KDP.info-

عیسمەت میر تەحسین بەگ، کوڕی میر تەحسین بەگ، میری کوچکردووی ئێزدییان لە جیهان، دەڵێ، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کەمتەرخەم بووە بەرانبەر کەیسی ڕفێنراوەکانی ئێزدی و داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات هاوکار بن بۆ ڕزگارکردنەوەیان.

عیسمەت میر تەحسین بەگ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”هەر لە سەرەتای کۆمەڵکوژیی ئێزدییانەوە پێمان وابوو ئەو وەڵاتانەی جیهان کە بە ناوی مافی مرۆڤەوە قسە دەکەن بە هانای ئێزدییانەوە دێن، بەڵام وا دەرنەچوو! تا ئێستاش زیاتر لە ٢ هەزار دایک و خوشکمان هاوار و ناڵەیان دێ لە دەست ڕێکخراوی داعش، کەچی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگاشی لێ نییە و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.”

عیسمەت میر تەحسین بەگ گوتیشی: ”ئەوەی خۆی لە ڕفێنراوانی ئێزدی کردووەتە خاوەن تەنیا سەرۆکی هەرێم، نێچیرڤان بارزانییە لە ڕێگەی نووسینگەیەکی تایبەتەوە زیاتر لە ٣ هەزار کەسی ڕزگار کردووە، هیوادارم سەرۆکی هەرێم بەردەوام بێت لە ڕزگارکردنیان.”

گوتیشی: ”حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێم ڕۆڵێکی گەورەیان گێڕاوە و کوردستان ماڵی گەورەی هەموو پێکهاتەکانە و خۆی لە ئێزدی و تەواوی پێکهاتەکانی تر کردووەتە خاوەن.”

ناوبراو ئاماژەیش دا: “ئێستا ئێزدییەکان لە ناخۆشترین ساتەکانی ژیانیاندان، چونکە لە هیچ شوێنێکی دنیا نەبووە زیاتر لە ٨٥٪ی ئایینێک، واتە نزیکەی نیوملیۆن کەس ئاوارە بووبێت. ئێستا ٨٥٪ی شنگال کاول کراوە، ئێمە چاوەڕوان بووین ئەوەی بەسەرماندا هاتووە کاتی بێت، بەڵام زیاتر لە ٧ ساڵە لەژێر ڕەحمی گەرما و سەرمای هاوین و زستانداین.”

” داوا لە ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو وەڵاتانی دنیا ئەوانەی بە ناوی مافی مرۆڤەوە قسە دەکەن بە هانای ئێزدییانەوە بێن و دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتی لەگەل هەردوو حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی چارەسەرێک لە کێشەی ئێزدییان بکەن و ڕێککەتنی شنگال جێبەجێ بکەن.” عیسمەت میر تەحسین بەگ وای گوت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گه‌نجه‌كێ ئێزدی ژبه‌ر گه‌فێن كوشتنێ خوه‌ ژ به‌ریكانه‌یا شاهجوانییا جیهانێ ڤه‌كێشایه‌

Lalish Duhok

پاریس.. نادیا موراد لگه‌ل ماكرۆنی كۆم بوو

Lalish Duhok

کەمپا شاریا ب بلۆکان دێ ئێته‌ ئاڤاكرن

Lalish Duhok