شبكة لالش الاعلامية

ل شنگال تەرمێ وه‌لاتيه‌كى هاته‌ ديتن 

ل شنگال تەرمێ وه‌لاتيه‌كى هاته‌ ديتن 

باسنيوز:

فەرمەندەیەک لە فەرماندەیی شنگالی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرای کرد پاش دوو هەفتە لە بێسەروشوێنبوونی هاووڵاتییەک کە پیشەی پێشمەرگەیەکە بووە، دوێنێ هەینی لە سنووری شنگال تەرمەکەی دۆزرایەوە.

میرزا خەلەف فەرماندە لە فەرماندەیی شنگالی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوو هەفتە لەمەوبەر پێشمەرگەیەک بەناوی “موحسێن عیسا موراد” کە لە کەمپی کەبەرتووی پارێزگای دهۆک دادەنیشت، بەمەبەستی ڕاپەڕاندنی هەندێ کاروباری خۆی سەردانی شنگالی کردبوو، لەو کاتەوە بێسەروشوێن ببوو، دوێنێ هەینی تەرمەکەی لە نێوان دوو گوندی “بۆرک و دوهۆلا”ی سەر بە شنگال دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: “پاش لێکۆڵینەوە و پشکنین دەرکەوتووە کە تەرمی ئەو پێشمەرگەیە کە پێش دوو هەفتە لەمەوبەر لە شنگال بێسەرشوێن بووە و لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراوە و ئاسەواری گوللە بەسەر جەستەیەوە دیارە”.

پاش داگیرکردنی شنگال لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و گرووپەکانی سەر بە پەکەکە، بە دەیان حاڵەتی کوشتن و ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی هاووڵاتییانی شنگال تۆمار کراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕواکێی هاووڵاتییانی شنگال و بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان بەو هۆیەوە ناوێرین بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و هێشتا لە کەمپکەکاندا نیشتەجێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

قۆناغا ئێكێ‌ یا نووژەنكرنا سایلویا شنگال دئێتە كرن

Lalish Duhok

دیندار زێباری:ب بزاڤێن حکومەتا هەرێمێ سێ هه‌زار و 576 وه‌لاتيێن ئێزدى هاتینە ڕزگاركرن

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش هاریكاری لسەر قوتابخانێن باعەدرێ‌ بەلاڤكرن

Lalish Duhok