هه‌يڤا داهاتى بڕیار لسه‌ر ده‌ستپێكرنا پڕۆژێ ھێلا شه‌مه‌نده‌فرێ دێ ئێته دان
وشه:
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بڕیاره له‌لایه‌ن سێ كۆمپانیای بیانی تاوتوێی دروستكردنی ھێڵی ئاسنین له ھه‌رێمی كوردستان ئاماده بكرێت، له ناوه‌ڕاستی مانگی داھاتوو ته‌واو ده‌كرێت و دواتر ده‌ست به رێكاره‌كانی تر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی دروست بكرێت.
ماوه‌كه‌یان تا 15ی مانگی داھاتوو درێژ كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ی ئایار، ئاگرین عه‌بدوڵا بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به “وشه”ی راگه‌یاند، تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ی ھێڵی ئاسنین له ھه‌رێمی كوردستان، دراوه‌ته سێ كۆمپانیای بیانی كه دووی ئیسپانی و یه‌كیان ئه‌ڵمانییه، بڕیار بوو له‌م مانگه ته‌واوی بكه‌ن كه پێشتر بۆیان درێژ كرابووه‌وه، به‌ڵام داوای كاتی زیاتریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی باشتر تاوتوێی بكه‌ن، ماوه‌كه‌یان تا 15ی مانگی داھاتوو درێژ كرایه‌وه و بڕیاره تا ئه‌و كاته ئاماده‌ی بكه‌ن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ھه‌نگاو به ھه‌نگاو كار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ین، كه تاوتوێ كرا، ئه‌وكات بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه چۆن ده‌ست پێ بكه‌ین و له كوێ ده‌ست پێ بكه‌ین و تێچووه‌كه‌ی چه‌نده، ئه‌وكات حكوومه‌ت رای ده‌گه‌یه‌نێت كێ ئه‌و پڕۆژه‌یه ئه‌نجام ده‌دات و وه‌به‌رھێنان ده‌بێت یان به قه‌رز ده‌بێت.
سێ كۆمپانیای بیانی پێك هاتوون له دوو كۆمپانیای ئیسپانی و كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی، دروستكردنی ھێڵی ئاسنین تاوتوێ ده‌كه‌ن و ئاماده‌ی ده‌كه‌ن كه له‌و بواره‌دا پسپۆڕییان هه‌یه. پڕۆژه‌ی ھێڵی ئاسنین درێژییه‌كه‌ی 915 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و به چه‌ند قۆناغ دروست ده‌كرێت، سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
