شبكة لالش الاعلامية

لیژنا دارایی ل پەرلەمانێ کوردستانێ:دەرماله‌يێن فه‌رمانبه‌ران نائێنه‌ برين

لیژنا دارایی ل پەرلەمانێ کوردستانێ:دەرماله‌يێن فه‌رمانبه‌ران نائێنه‌ برين

باسنيوز:

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا خەریکی ڕێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانە و بڕیاردەری لیژنەی داراییی پەرلەمانی کوردستانیش ئاشکرای دەکات کە ھیچ دەرماڵەیەکی یاسایی نابڕدرێت و تەنیا دەرماڵەکان ڕێک دەخرێنەوە و ئەوانەی نایاسایین دەبڕدرێن.

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی داراییی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاندووە: “حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرماڵەی ھیچ فەرمانبەرێک نابڕێت و ئەوەی ئێستا بەڕێوە دەچێت جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییە کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکراوە و ھاوشێوەی مووچە دەرماڵەی فەرمانبەرانیش ڕێک دەخرێتەوە، ڕێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران بە واتای بڕین نایەت، چونکە دەرماڵەی ھیچ فەرمانبەرێک نابڕدرێت، ئەگەر بەپێی یاسا بۆی خەرج کرابێت.”

گوتیشی: “ئێستا ھەر وەزارەتێک نوێنەری خۆی ھەیە و کار لەسەر ڕێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەکات، لە کۆتاییدا حکوومەت بڕیار دەدات چەندی نایاسایی بووە و چەندی یاسایی بووە و چەندی داھات بۆ حکوومەت گەڕاوەتەوە.”

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستە روو، “فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە بڕینی دەرماڵە ڕوو نادات، تەنیا ئەوانەی بە ناسایی سوودمەند بووبن لە دەرماڵە، دەرماڵەکانیان دەبڕدرێت، چونکە دەرماڵە ھەیە بەرانبەر بە مەترسییەک خەرج کراوە، کەچی فەرمانبەری تێدایە ئەو مەترسییەی لەسەر نییە، بەپێچەوانەوە ھەندێ فەرمانبەر دەرماڵەیان بۆ خەرج دەکرێت و مووچەکانیان زیاد دەکات، چونکە لەوانەیە بەپێی یاسا مافی وەرگرتنی دەرماڵەی ھەبێت و تا ئێستا سوودمەند نەبووبێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی و ئێكه‌تی لدۆر پارێزگه‌رێ كه‌ركووكێ نێزیكی رێككه‌فتنێ بوون

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی، سه‌روكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ، كه‌ڤرێ بناغه‌یێ پروژێ فریاگوزاریا بله‌ز یا گه‌هاندنا ئاڤێ بو باژێرێ هه‌ولێرێ داتنت

Lalish Duhok

بارزانی و عەلاوی بەحس ل پەیوەندیێن دناڤبەرا هەولێر و بەغدا دا کرینە

Lalish Duhok