سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ پێشوازی ل کونسولێ گشتیێ نوو يێ سعوودیێ كر
باسنيوز:
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد بن سلێمان ئەلعسیری کونسولی گشتیی نوێی شانشینی عەرەبستانی سعوودی لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسولی نوێی سعوودیە، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودی، لە هەموو بوارەکاندا پەرە بسەنن .
کونسولی گشتی نوێی سعوودیە، سڵاو و ڕێزی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و جێنشین میر محەمەد بن سەلمان-ی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خواست و ئامادەیی وڵاتەکەی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
