وەزارەتا کارەبێ:رۆژانە 14 بۆ 15 دهمژمێران کارەبا نیشتمانی هەیە
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت “رۆژانە 14 بۆ 15 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەیە و هەوڵیش دەدەین کاژێرەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بکەین”.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئێستا رۆژانە 3300 بۆ 3400 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنین، خواستیش لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ 4500 مێگاوات زیادبووە؛ ئێستا 14 بۆ 15 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەیە و هەموو هەوڵێکی خۆشمان دەدەین بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا زیادبکەین”.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، کە هاوکات بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستانە، هۆکاری بەرزبوونەوەی خواست لەسەر زیاد بەکارهێنانی کارەبای گەڕاندەوە بۆ “بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی و لەکارکەوتنی چوار وێستگەی 100 مێگاواتی”، کە بەگشتی 400 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە.
هەروەها ئومێد ئەحمەد گوتیشی “تێکڕا لە 15 رۆژی یەکەمی ئەم مانگەدا رۆژانە 16 بۆ 18 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبووە، بەڵام ئێستا کەمبوونی 400 مێگاوات کارەبا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و زیادبوونی خواست وایکردووە، 14 بۆ 15 کاژێر کارەبا هەبێت و لە هەندێک شوێن زیاتریشە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
