شبكة لالش الاعلامية

نووژه‌نكرنا کەمپا شاریا تەمام بوويه‌ و ڤێ هه‌فتيێ دێ ئێته‌ ڤه‌كرن 

نووژه‌نكرنا کەمپا شاریا تەمام بوويه‌ و ڤێ هه‌فتيێ دێ ئێته‌ ڤه‌كرن 
شاریا -KDP.info-

بەڕێوەبەری کەمپی شاریا گوتی، نۆژەنکردنەوەی شوێنی سووتاوی کەمپی شاریا تەواو بووە و ئەم ھەفتەیە بە ڕووی ئاوارەکاندا دەکرێتەوە و بە شێوەیەکی زۆر باش نۆژەن کراوەتەوە و ھەموو پێداویستیی ناوماڵیشیان بۆ دابین کراوە.

ھەکار ئامێدی، بەڕێوەبەری کەمپی شاریا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەی لە کەمپی شاریا سووتا، بە زووترین کات دەستمان بە نۆژەنکردنەوە کرد و کاری بەردەوامی تێدا کرا و بڕیار درا لە شوێنی چادر بۆیان بکرێتە بلۆک، بۆیە ئێستا ئەو چادرانەی سووتاون لە شوێنی ئەوان بە بلۆک درووست کراون کە زیاتر لە ٢٠٠ شوێن دەبێت و بۆیان نۆژەن کراوەتەوە.”

ھەکار ئامێدی گوتیشی: “کاری نۆژەنکردنەوەی شوێنە سووتاوەکان تەواو بووە و لەم ھەفتەیە دەکرێتەوە و ئەو خەڵکەی شوێنیان سووتابوو دەگەڕێنەوە و ھەموو پێداویستیی ناو شوێنەکانیشیان بۆ دابین کراوە و ھیچ کەموکووڕییەکیان نابێت و باشتر لە جاران بۆیان درووست کراوە.”

ئامێدی باسی لەوەش کرد: “جگە لە نۆژەنکردنەوەی شوێنەکانیان، بە شێوەی ماددیش قەرەبوو دەکرێنەوە و لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانیان گوژمەیەک پارە کە ماوە و بۆیان کۆ کراوەتەوە بەسەر ھەموو خێزانەکاندا دابەش دەکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژنێن رزگاربوويێن دەستێ داعش د ره‌وشه‌كا ده‌روونى يا خراب دا دژين  

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: ب خوونا گەشا سەدان پێشمەرگەیێن قەهرەمان، شنگال ژ دەستێ داعشێ هاتە ئازاد کرن

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش خۆلەكا فێركرنا زمانێ‌ ئنگلیزیێ‌ بۆ قوتابیان ل خانكێ‌ ڤەكر

Lalish Duhok