شبكة لالش الاعلامية

نۆژداره‌كێ رووسی: زیانێن جگاره‌كێشانێ ل كه‌ش و هه‌وايێ گه‌رم دا بۆ مرۆڤى زێده‌ترن هه‌نه‌

نۆژداره‌كێ رووسی: زیانێن جگاره‌كێشانێ ل كه‌ش و هه‌وايێ گه‌رم دا بۆ مرۆڤى زێده‌ترن هه‌نه‌
كوردستان تى ڤى:
دكتۆر یفگینی بریون ، پسپۆر له‌ مادده‌ بێ هۆشكه‌ره‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیا ،جه‌خته‌ له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ جگه‌ره‌كێشان له‌ كه‌ش و هه‌وای گه‌رم دا ، به‌هۆی كاریگه‌ری ژه‌هرداری توتن،زیانی بۆ سه‌ر جگه‌ره‌كێش زۆر زیاتره‌.

ئه‌م پسپۆره‌ پزییشیكه‌ ده‌ڵێت” جگه‌ره‌ كێشان له‌ هه‌ركاتێكی ساڵدا بێت ،زیانی ده‌بێت، به‌ڵام له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی گه‌رم زیانی زۆر زیاتره‌ ،چونكه‌ له‌ كاتی گه‌رمادا ئه‌و كه‌سه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشێن پاڵه‌په‌ستۆی گه‌وره‌ له‌سه‌ر دڵ وخوێن به‌ره‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان دروست ده‌بێت”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت” كاریگه‌ری ژه‌هری توتنی كلاسیك و ئه‌لكترۆنی زیاد ده‌بێت ، به‌گشتی زیان به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤی جگه‌ره‌كێش ده‌گه‌یه‌نێت ، چونكه‌ فاكته‌رێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ سییه‌كان ، له‌ ئه‌نجامیشدا ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان زیاتر ده‌بێت “.

دكتۆره‌ پسپۆره‌كه‌ ده‌ڵێت” جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ ئه‌نجامی جگه‌ره‌ كێشان تووشی كه‌م بوونی ئۆكسجین ده‌بێت ، بێ ئه‌وه‌ی دركی پێ بكات و له‌ جگاره‌كێشان به‌رده‌وام ده‌بن ، له‌هه‌مان كاتدا كاریگه‌ری و مه‌ترسی ژهری توتن زیاد ده‌بێت ، له‌ ئه‌نجامدا به‌هۆی كه‌می ئۆكسجین له‌كه‌ش و هه‌وای گه‌رم مرۆڤی جگه‌ره‌كێش ،له‌ هۆش خۆی ده‌چێت ، تووشی گرژی ده‌زووله‌ی مێشك ده‌بێت ، زۆر جاریش تووشی سكته‌ی دڵ سكته‌ی مێشك ده‌بێت “.

له‌ كۆتاییدا ئه‌و دكتۆره‌ ده‌ڵێت” هیودارم گه‌رمی ، فاكته‌رێك بێت بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان ، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا نه‌تان توانی داوای هاوكاری له‌ كه‌سانی پسپۆر بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارت له‌ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هرچەک ل قەسرا گارەی دژیت

Lalish Duhok

نەیزه‌كه‌ك ل نێزیكى ئه‌ردى را بۆرى 

Lalish Duhok

بۆچی ئەو کەسێن پەیوەنديا خۆشتڤيێ دبەستن کێشا لەشێ وان زێده‌ دبت

Lalish Duhok