پشتى وەرزشێ شەربەتا سروشتی يا لهیمونێ ڤهخۆ
باسنيوز:
پسپۆڕان و پزیشکان لە بابەتێکدا، کە لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو) بڵاو بووەتەوە، رێنمایی ئەو کەسانە دەکەن، کە چالاکیی وەرزشییان هەیە و رۆژانە وەرزش دەکەن و ئاشکرای دەکەن، زۆربەی ئەو کەسانەی وەرزشی قورس دەکەن، لە جەستەیاندا مادەیەک کۆ دەبێتەوە بە ناوی (ترشی لاکتیک)، لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەم مادە ترشە، ئێش و ئازار لە ماسوولکەکاندا دروست دەبێت، بۆیە پزیشکان پێیان باشە، دوای ئەنجامدانی چالاکیی وەرزشی، پەرداخێک شەربەتی سروشتیی لیمۆ بخۆنەوە.
جێی باسە، شەربەتی لیمۆ جەستە لە مادە زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە و خواردنەوەیەکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی رۆژانە وەرزش دەکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
