خودانێ ئامازۆن 14 ملیار دۆلار ژ دەست دان و هێشتا دەولەمەنده
وشه:
سامانی جێف بێزوس دامەزرێنەری كۆمپانیای بازرگانی ئۆنلاینی ئامازۆن، بە بەهای پشكەكانی كۆمپانیاكەوە گرێ دراوە. بەهای پشكەكانی كۆمپانیاكە 7% دابەزی، بۆیەش بێزوس 14 ملیار دۆلاری لە دەست دا، بەڵام هێشتا دەوڵەمەندترین كەسی دنیایە.
ئاماری پشكەكانی ئامازۆن جگە لەوەی كە كاریگەری خراپی بۆ سەر بۆرسەی دنیا هەبووە، بەڵكو خاوەنەكەشی تووشی زیانێكی زۆر كردووە. راستە لە سێ مانگی رابردوودا كۆمپانیاكە حەوت ملیار و 800 ملیۆن دۆلار قازانجی پاڵاوتووی هەبووە، بەڵام بەهای پشكەكانی كۆمپانیاكە لە رۆژێكدا 7% دابەزی.
كۆی سامانی ئەو بۆ 192 ملیار دۆلار زیادی كردووە.
بەگوێرەی دۆیچەوێلە، سەرەڕای ئەو زیانەی بە بێزوس كەوتووە، هێشتا سامانی ئەو كابرایە لەمساڵدا دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە و كۆی سامانی ئەو بۆ 192 ملیار دۆلار زیادی كردووە.
بێزوس تەمەنی 57 ساڵە و لە ساڵی 1994 ئامازۆنی دامەزراند، ئەو كۆمپانیاكەی لە كتێبفرۆشییەكی ئۆنلاینەوە كردە كۆمپانیایەكی گەورەی بازرگانی جیهانیی. كۆمپانیاكە ئێستە ملیۆنێك و 200 هەزار كارمەندی هەیە.
ئێلان ماسك لە دوای بێزوس لە ریزبەندی دووەم دەوڵەمەندترینی دنیا دێت كە دامەزرێنەری تێسلایە و سامانەكەی دەگاتە 188 ملیار دۆلار.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
