ئيرۆ 75مین سالڤهگهرا دامهزراندنا پارتی دیموكراتی كوردستانه
باسنيوز:
٧٥ ساڵ لەمەوبەر و ڕێکەوتی 16.8.1946 پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمی دامەزرا.
پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵی ١٩٤٦ لە مەھاباد بە سەرۆکایەتیی مەلا مستەفا بارزانی و هاوڕێ لەگەڵ ھمزە عەبدوڵا، میرحاج ئەحمەد، نووری ئەحمەد، مستەفا خوشناو، محەمەد مەحموود قودسی، خیروڵا عەبدولکەریم، عیزەت عبدولعەزیز، پەیڕەو و پرۆگروامی بۆ دانرا.
لە ١٦/٨/١٩٤٦ لە بەغدا بە ئامادەبوونی٧٠ ئەندام کونگرەی یەکەم بەسترا و لە کونگرەی یەکەم پەیرەو پرۆگرام پەسەند کرا و ناوی بووە بە پارتی دیموکراتی کورد.
مەلا مستەفا بارزانی وەک سەرۆک و شێخ لەتیف و کاکە زیاد بوون بە جێگری یەکەم و دووەم و ڕۆژنامەی (رزگاری)ش دەورێکی کاریگەری لە بڵاوکردنەوەی ئایدلوژیای پارتیدا بینی، لە بواری سیاسەتی نێودەولەتیش خەریکی رێکخستنی پەیوەندی بوون لەگەڵ بلوکی ڕۆژهەڵات و لە ھەمان کاتدا پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ ھەیئەتی دامەزرێنەر لە مەھاباددا ھەبووە و پەیوەندی لەگەڵ پارتەکانی عێراقی و عەرەبی دەکرا و لە ھەمان کاتدا لەگەڵ حزبی شیوعی پەیوەندی ھەبوو، رووخانی کۆماری کوردستان ترسیێکی سلبی لەسەر کوردستانی باشوور کردبوو ، بارزانی لە ١٣/٥/١٩٤٧ بەرەو سۆڤیەت کاروانەکەی وەرێ خست و لە ١٨/٦/١٩٤٧ گەیشتە سۆڤیەت. شێخ ئەحەمەد گەڕایەوە کوردستان، چوار لە ئەفسەرەکە لەگەڵ شێخدا بوون لە ١٩/٩/١٩٤٧ شەھید کران.
کونگرەی دووەم لە ئازاری ١٩٥١ لە بەغدا بەسترا، سی ئەندام بەشدارییان تێدا کرد.
کونگرەی سێیەم لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣ لە کەرکووک بە ئامادەبوونی، ٣٥ بۆ ٤٠ ئەندام بەسترا.
کونگرەی چوارەم لە سەرەتای مانگی ١٠ نیسانی ١٩٥٩ لە بەغدا بەسترا.
کۆنگرەی چوارەم لە ساڵی ١٩٥٩ لە بەغدا بە ئامادەبوونی (١٣٠) ئەندام بەسترا.
کونگرەی پێنجەم سەرەتای ئایاری ١٩٦٠ بە ئامادەبوونی ١٤٨ ئەندام بەسترا.
کونگرەی شەشەم لە سەرەتای مانگی تەموزی ١٩٦٤ لە قەڵادزێ بەسترا.
کۆنگرەی حەوتەم لە ١٥/١١/١٩٦٦ لە گەلالە بە ئامادەبوونی ٣٧٠ ئەندام کونگرە بەسترا.
کونگرەی ھەشتەم ئەم کونگرەیە لە ١ی تەمموز ١٩٧٠ بە ئامادەبوونی ٤٨٨ ئەندام بەسترا.
کونگرەی نویەم لە ناوەراستی مانگی ٥/١٩٧٩ لە گوندی شاوانە لە ناوچەی شنوی کوردستانی رۆژھەلات بەسترا.
کۆنگرەی دەیەم، لە ٢/١٢/١٩٨٩ کونگرە لە گوندی ھاشم ئاوە ( ھێشماوە ) ناوچەی مەرگەوەرە بە ئامادەبوونی ٣٣٢ ئەندام بەسترا.
کونگرەی یانزەیەم ٣/٣/١٩٩٢ بەسترا.
کونگرەی دوانزدە لە ١٤/١٠/١٩٩٩ لە پایتەختی ھەرێمی کوردستان (هەولێر) بەسترا.
کۆنگرەی سێزدە ئەم کۆنگرەیە ١١تا ١٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ بوو کە نزیکەی ١٥٠٠ ئەندامی پارتی تیایدا بەشدار بوون.
لە دوایین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا سەرۆک بارزانی وەک سەرۆک و نێچیرڤان بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی هەڵبژێردراون.
پارتی یەکێک لە حزبە گەورە و کاریگەر و نەتەوەییەکانی کوردە کە لە ماوەی ٧٥ ساڵ تەمەنی خۆیدا گەلێک هەوراز و نشێوی بینیوە و زۆر شەهید و قوربانیی لەپێناو دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەییەکان و سەربەخۆیی کوردستان داوە و خاوەن پێگە و قورسایی تایبەتە و یەکێک پێشەنگان و ئاڵاهەڵگرانی بیری سەربەخۆیی کوردستان لە جەمسەرە گرنگەکانی پێکهاتن و پاراستنی هەرێمی کوردستانە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
