شبكة لالش الاعلامية

جووتیار عادل:حکوومەت هەموو بزاڤان دكت بۆ پشته‌ڤانيا داخوازيێن فه‌رمانبه‌رێن گرێبه‌ست 

جووتیار عادل:حکوومەت هەموو بزاڤان دكت بۆ پشته‌ڤانيا داخوازيێن فه‌رمانبه‌رێن گرێبه‌ست 

باسنيوز:

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی گرێبەست دڵنیا دەکەینەوە، حکوومەت حکوومەتی خۆیانە و ئەوەی بکرێت بۆیان دەکەین.

د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبەت بە (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: “حکوومەت هەموو هەوڵێک دەدات، بۆ ئەوەی کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەر بکات، ئەو بابەتە دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، دوای دیراسەکردن، بڕیاری گونجاوی لێ دەدرێ”.

زیاتر گوتیشی: “ئەوەی بکرێ بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دەیکەین، حکوومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پشتگیریکردنی داواکارییەکانتان، هیوادارین کەمێک پشوویان درێژ بێ”.

جووتیار عادل، باسی لەوەش کرد، حکوومەت لە خراپترین دۆخدا دەستبەرداری هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست نەبووە، گوتیشی: “لە خراپترین دۆخ و قەیرانی داراییدا بووین، بەڵام دەستبەرداری هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست نەبووین، بۆیه دڵنیایان دەکەینەوە، حکوومەت حکوومەتی خۆیانە و ئەوەی بکرێت بۆیان دەکەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی: دێ سۆزێن خۆ بجهـ گەهینین

Lalish Duhok

راپۆرتەکا ئەمریکی: داعش ئامادەکارییێن ڤەگەریانەکا بھێزتر دکەت

Lalish Duhok

وه‌زیرێ دارایی دلنیایێ دده‌ته‌ مووچه‌خۆرێن هه‌رێمێ

Lalish Duhok