شبكة لالش الاعلامية

سبەی ل چەند ده‌ڤه‌رێن هەرێما کوردستانێ به‌فر و باران دێ بارن

سبەی ل چەند ده‌ڤه‌رێن هەرێما کوردستانێ به‌فر و باران دێ بارن

باسنيوز:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سبەی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران دەبێت و لە هەندێک ناوچەش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە “سبه‌ى ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ پێشبينى ده‌كرێ ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان هه‌ور بێت،هەروەها له‌ دره‌نگانى شه‌ودا هه‌وره‌كه‌ زياتر چڕ ده‌بێته‌وه‌ نمه‌ باران له‌ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵات و باكوورى ڕۆژهه‌ڵات و به‌ شێك له‌ ناوچه‌كانى گه‌رميان و ببارێت كه‌ هه‌ندێک جار هه‌وره‌ بروسکەشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی راشیگەیاندووە کە له‌ ناوچه‌كانى دهۆك و باكوورى هه‌رێمی کوردستان پێشبينى ده‌كرێ باران ببارێ له‌گه‌ڵ بارينى به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كانى و ناوچه‌ شاخاويیه‌كانى هه‌ولێر، تا به‌ره‌به‌يانى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ كاريگه‌ريیه‌كه‌ى به‌ لاوازى ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ هه‌ندێک ناوچه‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جێگرێ سه‌روك وه‌زیران مزگینیه‌ك ده‌ربارێ مووچێ فه‌رمانبه‌ران راگه‌هاند

Lalish Duhok

نێزیكی 7 ملیۆن عێراقی ل ژێر هێلا هه‌ژاریێ دژین

Lalish Duhok

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌رده‌ستكرنا سكۆله‌رشیپێ بۆ ده‌رچوویێن ئێكێ و دوێ و سیێ یێن 12ى ئاماده‌یى دوپاتكر

Lalish Duhok