شبكة لالش الاعلامية

هۆکارێن کێمبوونا ڤیتامین D

هۆکارێن کێمبوونا ڤیتامین D
هەولێر— ZNA

ڤیتامین D یەکێک لە پێویستترین ڤیتامینەکانی بۆ چالاکییەکانی جەستە و زیاتر بەهۆی بەهێزکردنی میتابۆلیزمی کالیسیۆم ناسراوە. ئەم ڤیتامینە یارمەتی جەستە دەکات بۆ ئەوەی کالیسیۆمی ناو خۆراکەکان بمژێت بۆ ئەوەی تەندروستیی ئێسک بپارێزێت. لەدرێژەدا هۆکارەکانی کەمبوونی ئەم ڤیتامینە دەخەینە روو. بەرنەکەوتن لەگەڵ تیشکی خۆر: ڤیتامین D هاوشێوەی هیچ ڤیتامینێکی دیکە نییە، چون ئەم ئەم «پرۆ هۆرمۆن»ـە لە پێستدا بە بەرکەوتن لەگەڵ تیشکی خۆر بەرهەم دێت. بەتایبەت، تیشکی خۆر سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین D3ـیە؛ جۆرێک ڤیتامین D کە بەرهەمهاتنی دۆپامین و سێرۆتۆنین لە مێشکدا زیاد دەکات و هەستێکی خۆش بە مێشک دەبەخشێت. کەمبوونی ڤیتامین D لە خواردنەکاندا: ئەگەرچی تیشکی خۆر سەرچاوەی یەکەمی ئەم ڤیتامینەیە بەڵام خۆراکەکانیش سەرچاوەیەکی دیکەی ئەم ڤیتامینەن. ماسی، گۆشتی سوور و هێلکە بەشێکن لە سەرچاوە خۆراکییەکانی ڤیتامین D. بەرزبوونەوەی تەمەن: لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن، گورچیلەکان کەمتر دەتوانن ڤیتامین D بکەن بە فۆرمە چالاکەکەی واتە calcitriol کە دەتوانێ ببێتە هۆی کەمبوونی ڤیتامین D. توانایی کەسەکان بۆ مژینی ڤیتامین D لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن کەم دەبێتەوە. بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری کرێمی دژە خۆر: بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆر لەوانەیە بەرگیری لە تیشکی UV بکات و ئەمەش وەرگرتنی ڤیتامین D کەم بکاتەوە. بەرو ڕادەیەی رێگری لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر و پێست بکرێت بەو رادەیە وەرگرتنی ڤیتامین D دادەبەزێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەرزێ بارانبارینێ 2022 – 2023 دێ چاوان بت؟

Lalish Duhok

درێژترین ترومبێلا جیهانێ چوو دناڤ په‌رتۆكا گینس دا

Lalish Duhok

قەلەوترین کچا جیهانێ گهۆڕينێن مه‌زن ب سەردا هاتينه‌

Lalish Duhok