شبكة لالش الاعلامية

ئيساله‌ زێده‌تر ژ 101 هەزار ترومبێلان هاوردەیى هەرێما کوردستانێ هاتينه‌ كرن  

ئيساله‌ زێده‌تر ژ 101 هەزار ترومبێلان هاوردەیى هەرێما کوردستانێ هاتينه‌ كرن  

وشه‌:
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێڵ هاوردەکراوە و لە ساڵی ڕابردوو هاوردە زیاتر بووە.

ئەمڕۆ هەینی 10ی کانوونی یەکەم، فەتحی محەمەد ڕاوێژکار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە “وشە”ی ڕاگەیاند، “هاوردەکردنی ئۆتۆمبێڵ لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە ئۆتۆمبێڵ هاوردە دەکرێت و ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵ هێنراوەتە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.”

هەروەها گوتی، ئەمساڵ تا ئێسته‌ زیاتر لە 101 هەزار ئۆتۆمبێڵی جۆراوجۆر لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاوردەکراوە، کە بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بوون، تا کۆتایی ساڵیش بڕێکی زیاتر ئۆتۆمبێڵ هاوردە دەکرێت، ئەوەیش لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردوو کەمتر لە 90 هەزار ئۆتۆمبێڵ هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوه‌.

ناسر ئیسماعیل ئابووریناس بە “وشە”ی ڕاگەیاند، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێڵ و زیادبوونی ئەو ڕێژەیە پەیوەستە بە باشبوونی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، هەرکات هاووڵاتیی لە ڕووی داراییەوە گرفتی نەبێت یەکێک لەو پێویستیانەی خواستی لەسەر دەبێت ئۆتۆمبێڵە.

باسی لەوەکرد، خواست لەسەر ئۆتۆمبێڵ و زیادبوونی ڕێژەی هاوردەی ئۆتۆمبێڵ بۆ هەرێمی کوردستان دڵخۆشکەرە لە ڕووی ئابوورییەوە و نەمانی ئەو دۆخەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەبووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌نجومه‌نێ ئاسایشا هه‌رێمێ ئێك ژ ئه‌نجامده‌رێن كريارا تيرۆرستيا باژێرێ عه‌نكاوا ده‌سته‌سه‌ركر

Lalish Duhok

په‌لاماره‌كا داعش ل میحوه‌رێ حه‌ردان هاته‌ شكاندن

Lalish Duhok

ده‌زگه‌هێ خێرخوازییێ بارزانى دێ ژماره‌كا زارۆكێن كوردستانێ بۆ چاره‌سه‌رییێ ره‌وانه‌ ئه‌لمانیا كه‌ت

Lalish Duhok