شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ دارایی: بۆ ڤه‌ژاندنا هەرێما كوردستانێپشته‌ڤانيا بازرگانان دێ کەین

وەزیرێ دارایی: بۆ ڤه‌ژاندنا هەرێما كوردستانێپشته‌ڤانيا بازرگانان دێ کەین

باسنيوز:

وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بازرگانانی سنوری ئیدارەی گەرمیان کۆبووە و رایگەیاند: “بۆ بوژاندنەوەی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی بازرگانان دەکەین”.

ئەمڕۆ یەكشەممە بەرواری 12/12/2021، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت یاسین واحید، لەگەڵ بازرگانانی سنووری ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوە و لەسەرەتای كۆبوونەوەكەشدا، وەزیری دارایی و ئابوور باسی لە گرنگی رۆڵی بازرگان كرد لە بووژاندنەوەی ئابووری هەرێمی كوردستان بە گشتی و سنوری ئیدارەی گەرمیان بە تایبەتی.

بازرگانانی سنووری ئیدارەی گەرمیان چەندین داواكاریان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەبوو بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی ئابووریانە خزمەت بكەن و جوڵەی بازرگانی لە ناوچەكە پەرە پێبدەن.

هەروەها وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێنی ئەوەی بە بازرگاناندا، ئەوەی لە چوارچێوەی یاسا و رێنوێنییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بێت، درێخی ناكەن بۆ كارئاسانیكردنی بازرگان، ئەوەشی دووپاتكردەوە بە هەموو شێوەیەك بۆ بووژاندنەوەی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی بازرگانانن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكێ فراكسیۆنا پارتى: دێ پشكدارى هه‌لبژارتنێن بهێت بین

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ پێشوازی ل کونسولێ گشتیێ نوو يێ سعوودیێ كر 

Lalish Duhok

زێده‌ترى ملیۆن قوتابيان ئه‌زموونێن وه‌رزێ ئێكێ ئه‌نجام دان

Lalish Duhok