حکومەتا هەرێما کوردستانێ تەرمێ کۆچبەرێن نۆکەندا ئینگلیز دێ ڤهگهرينت
رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتیی حکومەتی لە فەرەنسا راسپاردووە تاوەکو کاری پێویست بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی رووداوەکەی نۆکەندی ئینگلیز ئەنجام بدرێت.
لەدوای رووداوی خنکانی ژمارەیەک هاووڵاتی لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا لە رۆژی 24-11-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەریەکە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە فەرەنسا راسپارد، “تاوەکو هەر کارێک کە پێویست بێت بۆ ناسینەوە و گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی ئەو رووداوە ئەنجامی بدەن”.
لە راگەیێندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “لەو ماوەیەدا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، تەواوی ئەو کارانەیان ئەنجام دا کە پێویست بوون بۆ ناسینەوەی تەرمەکان، بەتایبەت ناردنی پەنجەمۆری ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لەو بەلەمەدا بوون، هەروەها هەماهەنگییەکی تەواویان هەبوو لهگهڵ وهزارهتی داد و وهزارهتی ناوخۆ و پۆلیسی فهرهنسا و تیمی لێكۆڵینهوه لهسهر رووداوهكه”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیار وایە لە چەند رۆژی داهاتوودا حکومەتی فەرەنسا بە شێوەیەکی فەرمی ناوی ئەو هاووڵاتییە کوردانە بداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆئەوەی رێکاری تایبەت بە گواستنەوەی ئەو قوربانیانە بگیرێتەبەر بۆ گواستنەوەی تەرمەکانیان بۆ زێدی خۆیان.
لەبارەی بڵاوکردنەوەی لیست و ژمارەی قوربانییەکان لە هەندێک میدیا، ئەوە خراوەتەڕوو کە “لیست و ژمارەی ئەو قوربانیانە کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەندێک میدیا بڵاوکرایەوە، بە هیچ شێوەیەک فهرمی نییه و دهزگا فهرمییهكانی فهرهنسا پشتڕاستیان نەکردووەتەوە، لەدوای تهواوبوونی لێكۆڵینهوهكانیش لە چەند رۆژی داھاتوو، به شێوهیهكی فهرمی ناسنامهی قوربانییان رادهگهیێندرێت”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی داوەتە کەسوکاری قوربانییەکان، “ئەوەی پێویست بێت بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییەکان دەیکات و لەسەر ئەرکی خۆی ئەو تەرمانە دەگەڕێنێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان”.
رۆژی چوارشەممە 24-11-2021، بە بەلەمێکی چووپەوە 33 کۆچبەر هەوڵیاندا بەنێو نۆکەندی ئینگلیزدا لە فەرەنساوە خۆیان بگەیێننە بەریتانیا، بەڵام بەلەمەکەیان نقووم بوو و 27 کۆچبەریان خنکان، کە بەگوێرەی زانیارییەکان زۆربەیان کوردن.
دوو لە رزگاربووانی بەلەمەکە کە پێشتر قسەیان بۆ رووداو کردبوو، گوتبوویان بەلەمەکە 33 کەسی لەسەر بووە، حکومەتی فەرەنساش رایگەیاند، تەرمی 27 کۆچبەر دۆزراونەتەوە، بەو پێیە بێت هێشتا چارەنووسی چوار تەرمەکەی دیکە دیار نییە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
