دەزگههێ هەلبژارتنێن پارتی:ئهگهر دادگهها فیدرالى يا عێراق سەربەخۆ بت، دوو كورسی بۆ مه دێ ئێنه ڤهگهراندن
باسنيوز:
زیاتر لە دوو مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق تێپەڕی و تا ئێستا دادگای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەی پەسەند نەكردووە، پارتی لهو دادگهیه سكاڵای تۆمار كردووه و بهرپرسێكی دهزگای ههڵبژاردنیشی دهڵێ ئهگهر دادگهی فیدڕاڵی سهربهخۆ بێ، دوو كورسییهكهمان بۆ دهگهڕێتهوه.
ئەمڕۆ یەكشەممە 12/12/2021، هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سەبارەت بەوەی كورسییەكمان لە پارێزگای هەولێر و كورسییەكی دیكەمان لە پارێزگای نەینەوا بە لایەنێكی دیکە دراوە، ئێمە لە دادگای فیدراڵیی عێراق سكاڵامان تۆمار كردووە و تا ئێستا چاوەڕوانی ئەنجامی سكاڵاكەمان دەكەین، بۆ ئەوەی ئەو دوو كورسییەمان بۆ بگەڕێتەوە”.
ڕوونیشی كردەوە، ئەگەر دادگای فیدراڵیی عێراق سەربەخۆ بێ، “ئەوا دوو كورسییەكەمان بۆ دەگەڕێتەوە، وەك پارتی دیموكراتی كوردستان چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەو دوو كورسییەمان دەكەین”.
پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە لە 10ی 10ی 2021 بەڕێوە چوو، 33 كورسی بەدەست هێنا، بەڵام پێش پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵیی عێراقەوە، دوو كورسی، یەکێكیان لە پارێزگای هەولێر و ئەوەی دیکەیان لە پارێزگای نەینەوا، كەم كرایەوە و درا بە لایەنێكی دیکە، دواتریش مەكتەبی سیاسیی پارتی ئاشكرای كرد كە ئەم كارە بە بڕیاری سیاسی و دەستتێوەردانی هەریەك لە سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی دەستەی دادوەری بە درێژكردنەوەی ماوەی تانەلێدان بە نایاسایی دراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
