شبكة لالش الاعلامية

تەلەسكۆپه‌كێ نوو دگه‌هيته‌ دوورترین خالا عه‌ردى  

تەلەسكۆپه‌كێ نوو دگه‌هيته‌ دوورترین خالا عه‌ردى  

باسنيوز:

تەلەسكۆپێكی نوێ، كە ناونراوە (جیمس ویب) ئێستا بە گەورەترین تەلەسكۆپ دادەنرێت و دوای مانگێك گەیشتە دوورترین خاڵ لە زەوی.

ناسای ئەمریكا ڕایگەیاند، كە رۆژی 24 ئەم مانگە، تەلەسكۆپی (جیمس ویب) بەدووریی 1.5 ملیۆن كیلۆمەتر لە زەوی دوور كەوتەوە و گەیشتە خاڵی لاگرانج، كە دوورترین شوێنە لە زەوی.

بیل نیسلۆن، سەرۆكی ناسا، لە راگەیەنراوێكدا خۆشحاڵیی خۆی بە تەلەسكۆپەكە دەبڕی و گوتی (بەخێر هاتی بۆ ماڵی نوێت).

سەرۆكی ناسا دەشڵێت: “لە هاوینی داهاتوودا وێنەی تازەی گەردوون لەو تەلەسكۆپە دەبینین”.

تێچووی ئەم تەلەسكۆپە نوێیە 10 ملیار دۆلارە، بە هاوبەشی لەنێوان ئاژانسەكانی بۆشایی ئاسمانیی ئەورووپا و ئەمریكا و كەنەدا دروست كراوە. گەردوونناسان پێشبینییان كردووە، بەشێك لە نهێنییەكانی گەردوون لە رێگەی ئەو تەلەسكۆپەوە ئاشكرا بكرێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خۆشگوزه‌رانيێ ته‌مه‌نێ دانيماركيان بۆ سه‌ر سه‌د سالان درێژكريه‌

Lalish Duhok

شاهجوانا عیراقێ بۆ 2017ێ دێ هێته‌ هه‌لبژارتن

Lalish Duhok

كچه‌كا ئێزدى ل سه‌ر ئاستێ زانكۆيا پۆليته‌كنيكى دهۆك ئێكه‌مه‌

Lalish Duhok