شبكة لالش الاعلامية

چاوان خۆ ژ نەخۆشیا شێرپەنجێ دێ پارێزی؟

چاوان خۆ ژ نەخۆشیا شێرپەنجێ دێ پارێزی؟

باسنيوز:
هەر ساڵە، لە مانگی شوبات، لە ئاستی جیهاندا كۆڕ و كۆڕبەند و چالاكیی بەرفراوان لەمەڕ رۆژی جیهانیی شێرپەنجە ئەنجام دەدرێت، كە رۆژبەڕۆژ ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە بەشێوەیەكی فراوان پەرە دەستێنێ.

بەگوێرەی زانیارییەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە ١٤ ملیۆن كەس لە سەرانسەری جیهان تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە دەبن، هەروەها بەپێی داتا فەرمییەكانی ئەم ڕێكخراوەیە، ساڵانە نزیكەی هەشت ملیۆن نەخۆش بەهۆی شێرپەنجەوە دەمرن.

هەر بەگوێرەی بەڵگە و زانیارییەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، مرۆڤ توانای هەیە تا رادەیەكی باش خۆی لە تووشبوون بە شێرپەنجەكان بپارێزێت و ئەمەش بە گرنگیدانی زیاتر بە تەندروستی دەستەبەر دەبێت.

لەمیانەی وتارەكەی ئەم رێكخراوەیەدا هاتووە، پارێز كردن، یاخود خۆپاراستن لەو خواردن و خواردنەوە ناتەندروستانەی هۆكارن بۆ دروستبوونی خانەكانی شێرپەنجە، گرنگیی ئەوتۆی هەیە، جگەرە و نێرگەلە، زیادەڕۆییكردن لە خۆراكی سووركراوە، زیادەڕۆییكردن لە خواردنەوە كهوولییەكان، ترس و دڵەڕاوكێ، ئەمانە زۆر پاڵنەرن بۆ تووشبوونی كتوپڕ بە یەكێك لە شێرپەنجەكان، هەروەها گرنگیدان بە تەندروستی، وەرزشكردنی رۆژانە، دووركەوتنەوە لە خەم و خەفەت و ئەو بابەتانە، كە دەروونت نائارام دەكەن، گرنگیدان بە خواردنی رۆژانەی میوە و سەوزەی تازە، گرنگیدان بە بەكارهێنانی بەهاراتەكان، بەتایبەت زەردەچێوە و خواردنەوەی رۆژانەی چای سەوز، تا رادەیەكی باش پارێزراوت دەكات لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل ده‌مێ روودانا پيڤه‌له‌رزێ چاوان خۆ بپارێزين؟

Lalish Duhok

ھەولێر ماراسۆنێک بۆ کچان هاته‌ سازكرن

Lalish Duhok

هیتلەر ل ئەرجەنتین دەرکەفت

Lalish Duhok