ئه‌یلول 08, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بڤان نیشانان بزانە تووشى ئۆمیکرۆن بوويه‌

بڤان نیشانان بزانە تووشى ئۆمیکرۆن بوويه‌
كوردستان تى ڤى:

شارەزایان هۆشداری دەدەن لەبارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی ئۆمیکڕۆن بوون، بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی باویان لێ دەرکەوتبێ.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن دەستنیشانکردنی نیشانەکانی ئۆمیکرۆن سەختترە لە گۆڕاوەکانی دیکەی کۆڕۆنا، زیاتر نیشانەکانی لە تووشبوون بە ئەفلۆنزا دەچێت.

سەرچاوەکە چەند نیشانەیەکی خستۆتەڕوو کە نیشانی دەدات تووشبووی ئۆمیکڕۆنیت ئەگەرچی نیشانە باوەکانیشت لێ دەرنەکەوتبێت کە پێکهاتوون لەمانە:-

1- لەوانەیە کاتێک نەخۆش بوویت وابیربکەیتەوە کە تووشی ئەفلۆنزا بووبیت، بەڵام لە ڕاستیدا لەوانەیە تووشبووی ئۆمیکڕۆن بیت، لەو حاڵەتەدا وا باشترە بەزووترین کات پشکنین ئەنجام بدەیت.

2- قژ هەڵوەرین بەڕێژەیەکی زۆر.

3- نەخۆشبوونی ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەت.

4- ئازاری گەدەت.

5- هەوکردنی چاو.

6- گۆڕانی ڕەنگی پێستت یاخود ئازار لە سەرە پەنجەکانت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi