شبكة لالش الاعلامية

تیشكا مۆبایلێ ئەگەرێ تووشبوونێ ب شەكرێ  زێده‌ دكت

تیشكا مۆبایلێ ئەگەرێ تووشبوونێ ب شەكرێ  زێده‌ دكت

كوردستان تى ڤى:
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی نوێ دەركەوتووە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان لەشەودا ئارەزووی خواردنی شیرینیەكان زیاد دەكات كەئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بەشەكرە.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە كەلەلایەن زانكۆی ستراسبۆرگ بەهاوكاری زانكۆی ئەمستەردام ئەنجام دراوە و تاقیكردنەوەكان لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجام درا دەركەوتووە تەنیا یەك كاتژمێر لەبەركەوتنی ئەو تیشكە شینەی بەهۆی بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكانەوە دروست دەبێت كاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونی ئارەزووی خواردنی خۆراكی ناتەندروست و رێژەی شەكر لەخوێن.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان لەشەودا وادەكات رێژەی شەكری ناوخوێن بەرزبێتەوە بۆسەروو ئاستی ئاسایی و جەستە توانای چارەسەركردنی شەكری نەبێت و ئەوەش نیشانەیەكە بۆ ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە.

ژێده‌ر – تەندروستی سلێمانی

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوان جۆرێن قاوێ دێ ئاماده‌كه‌ى؟

Lalish Duhok

ساخله‌مى ئامادەکارییان بۆ بەرهه‌نگاربوونا کۆلێرايێ دكت

Lalish Duhok

شکەفتا شانەدەر

Lalish Duhok