سامسۆنگیش ئه‌ندرۆید 12 د مۆبایلان دا بكارئينا
وشه:
كۆمپانیای سامسۆنگ رای گه‌یاند، نوێترین مۆبایلیان نمایش كرد كه به سیستمی ئه‌ندرۆید 12 كار ده‌كات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كۆمپانیای سامۆسنگیش دانه‌بڕێت له نوێگه‌رییه‌كان و ئه‌ویش تازه‌ترین سیستم به‌كار بهێنێت.
ماڵپه‌ڕی ”gadgets” ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو كه كۆمپانیای سامسۆنگ، مۆبایلێكی جۆری ”Galaxy M23 5G” بڵاو كردووه‌ته‌وه، وه‌ك خۆی باسی لێوه ده‌كات، ئه‌م مۆبایله‌ی ركابه‌رێكی سه‌ره‌كی مۆبایله‌كانی دنیا ده‌بێ، چونكه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه گرنگییه‌كی زۆر پێ دراوه و سیستمێكی به‌هێزی بۆ دانراوه، ئه‌ویش ئه‌ندرۆید 12یه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی سامسۆنگ بریتییه له ڕامی چوار گێگابایت، به پرۆسێسه‌ری ”ئۆكتا كۆر” یان ”octa-core” كار ده‌كات، مۆبایله‌كه سیستمی ئینته‌رنێتی 5Gیشی بۆ داده‌نرێت، سیستمی ئه‌ندرۆید 12یشی بۆ دانراوه كه به‌هێزترین سیستمی ئه‌ندرۆیده له دنیادا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا پاترییه‌كه‌یشی 6000 میلی ئه‌مپێره، ئه‌مه‌یش وایكردووه له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مه‌كان بێت.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938دا دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا، رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
