ئاگه‌هداری مۆبایلێن خۆ بن ل ده‌مێ بكارئينانێ دا !
PUKmedia:
به‌كارهێنانی مۆبایل به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به مرۆڤ و ئه‌گه‌ری برینداربوون و گیان له ده‌ستدانیشی لێده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی Times of India ئاشكرایكرد، گه‌نجێكی وڵاتی هندستان كه ناوی (ئه‌وما ئه‌ورام) یه له ویلایه‌تی ئۆدیشای رۆژهه‌ڵاتی هندستان ده‌ژی، به‌هۆی ته‌قینی مۆبایلكه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
به وته‌ی رۆژنامه‌كه خوشكێكی ئه‌ومای له ژووره‌كه‌یدا بینیوه كه بریندار بووه و سنگیشی سوتاوه و مۆبایلێكی جۆری نۆكیاش كه به شه‌حنه‌وه بووه له‌لای ده‌ستی كه‌وتووه.
خوشكه‌كه‌ی ده‌ڵێت: پێده‌چێت ئه‌وما له كاتی شه‌حن كردنه‌وه‌ی مۆبایلكه‌یدا گوێی له مۆسیقا گرتبێت یان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێك كردبێت، پاشان مۆبایلكه ته‌قیبێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به چه‌ند خوله‌كێك پێش گه‌یاندنی گیانی له‌ده‌ستداوه، پزیشكه‌كانیش ئاشكرای ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده به جه‌سته‌یه‌وه برین و سوتاوی هه‌بوو ، به‌ڵام برینه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده سه‌خت نه‌بووه كه ببێته هۆی مردنی، بۆیه پێده‌چێت به‌ر ته‌زووی كاره‌با كه‌وتبێت یان له ناو جه‌سته‌یدا به‌هۆی ته‌قینی مۆبایله‌كه‌ی بڕینی تری دروستبووبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
