شبكة لالش الاعلامية

چەند ئەپلیکەیشنه‌ك زیانێ دگه‌هيننه‌ پاتريا مۆبایلا ئەندرۆیدى 

چەند ئەپلیکەیشنه‌ك زیانێ دگه‌هيننه‌ پاتريا مۆبایلا ئەندرۆیدى 
تێك ئاى:
هەندێک لە ئەپەکان لەو مۆبایلانەی لە جۆری سیستمی ئەندرۆید کاردەکەن، زیان بە پاتری مۆبایلەکان دەگەیەنێت، دەبێتەهۆی زوو دابەزاندنی بارگەی مۆبایلەکە وەکو ئەپی کەشوهەوا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
ماڵپەڕی “برایت ساید” لە هەواڵێکدا ئاماژە بە نۆ ئەپ دەکات کە هۆکارە بۆ زیان گەیاندن بە پاتری مۆبایلی لە جۆری ئەندرۆید و لاوازکردنی توانای ئەو جۆرە مۆبایلانە، ئەپەکانیش بریتین لە:
– ئەپی تایبەت بە زانینی کەشوهەوا

هەندێک لەو جۆرە ئەپانە ڤایرۆساوین زیان بە سیستمی مۆبایلەکە دەگەیەنن، هۆکارێکیشن بۆ دابەزاندنی پاتری مۆبایل.
– تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

دابەزاندنی زیاتر لە یەک ئەپی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وەکو فەیسبوک زیان بە توانا و پاتری مۆبایلە زیرەکەکان دەگەیەنێت بەتایبەت ئەوانەی کە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکەن.
– ئەو ئەپانەی تایبەتن بە ڕێکخستنی بەرنامەکانی مۆبایل “optimizers”

زۆرکات ئەو بەرنامانە بۆ خێراکردنی تاوانای مۆبایل بەکاردەهێنرێت بەڵام لە ڕاستیدا سیستەمەکە خاو دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زیان بە پاتری مۆبایلەکە دەگەیەنێت و بارگەی زوو دادەبەزێت.
– ئەو ئەپانەی تایبەتن بە وێنە

ئەو بەرنامانەی کە وێنەی جوان دەگرن یاخود دەتوانیت دەستکاری وێنەی پێبکەیت، هۆکارێکیترن بۆ دابەزاندنی بارگەی پاتری مۆبایلەکان و سیستمەکەی خاو دەکەنەوە.
– ئەپی تایبەت بە ڤایرۆس
لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی بەرنامەکانی تایبەت بە ڤایرۆسەوە یارمەتی هاککەرەکان دەدات بە ئاسانی مۆبایلەکەت بدۆزنەوە و هاکی بکەن، جگەلەوەش هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی پاتری مۆبایلەکان.

سەرچاوە:: ئێن ئاڕتی ۲

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ماوسه‌كى نوو بۆ یاریێن ڤیدیۆیان ل داھاتى

Lalish Duhok

کۆمپانیا ھواوی تەلەفۆنا ھۆنور ھەشت ئێخستە بازارێن رۆژھەلاتا ناڤین

Lalish Duhok

مۆبایله‌كا نوو يا بلاکبێری هاته‌ نمایشکرن

Lalish Duhok