شبكة لالش الاعلامية

ئيرۆ 34مین ساڵیادا قوربانیێن کیمابارانكرنا باژێرێ هەڵەبچەیە

ئيرۆ 34مین ساڵیادا قوربانیێن کیمابارانكرنا باژێرێ هەڵەبچەیە

باسنيوز:

ئه‌مڕۆ 16ى ئادار، 34 ساڵ بەسەر کارەساتی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا تێ دەپەڕێت، تاوانێكی كۆمەڵكوژی کە لە بەرەبەرەی کۆتایی شەڕی عێراق- ئێران لەلایەن ڕژێمی دیكتاتۆری بەعسەوە دژ بە نەتەوەی کورد کرا و شاری هەڵەبجەی بە چەكی كیمیایی و گازی سارین کیمیاباران كرد.

لە ئەنجامی ئەو تاوانەدا پێنج هەزار كەس دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 10 هەزار كەسیش بریندار بوون، تا ئێستایش بەشێکی زۆری خەڵكی ئەو شارە بەدەست شوێنەواری كیمیابارانكردنی شارەكەیانەوە دەناڵێنن و ئاسەواری‌ چەكی‌ كیمیایی‌ بەسەر ژماریەك لە بریندارەكانەوە ماوە و ژماریەك منداڵی‌ بێسەروشوێنیش هێشتا نەدۆزراونەتەوە.

له‌ ساڵی‌ 2010 کارەساتی كیمیابارانكردنی‌ هەڵەبجە لە پەرلەمانی‌ عێراق و لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە بە جینۆساید ناسێندرا.

وێنەی عومەر خاوەر بە کۆرپەکەی ناو باوەشییەوە بوو بە هێما و سیمبۆلی هەڵەبجە و لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە.

هەڵەبجە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەیە و بە یەکێک لە شارە گەورە و گرنگەکانی کوردستانی باشوور دەژمێردرێت و دەکەوێتە نێوان ھێڵی درێژی ٤٦ی پلەی ڕۆژھەڵات و ھەر دوو بازنەی پانی ٣٥-٣٦ پلەی باکوور و ٨٣ کم باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانییەوە. ڕووبەرەکەی هەزار و 599 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ئەو سەردەمەی کە لەسەر پارێزگای سلێمانی بوو %٣٩,٩ ڕووبەری ھەموو ئەو پارێزگایەی پێک دەهێنا. لە ساڵدا تێکڕای بارانبارین لە پارێزگای هەڵەبجە ٥٥٠ ملیمەترە، واتە بە ناوچەی مسۆگەری باران ناودەبرێ. لە باکووری ڕۆژھەڵات و باشوورەوە، بە چیاکانی ھەورامان و شنروێ و باڵامبۆ دەورە دراوە. بە درێژایی ٧٥ کیلۆمەتر ھاوسنوورە لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و دەشتی شارەزوور کە بە یەکێک لە دەشتە بەپیت و ناودارەکانی جیھان دەناسرێت، بەشێکی گەورە لە ڕووبەری ئەم پارێزگایەی پێک ھێناوە. دەشتی شارەزوور لە ڕۆژئاوای شاری ھەڵەبجەوە دەست پێ دەکات و لە ڕۆژھەڵاتی ناحیەی سورداش کۆتایی دێت، درێژییەکەی نزیکەی ١٠٠ کم دەبێت. ئەم دەشتە بژێوی زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەکەی پێک ھێناوە.

لەگەڵ شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، وەکو نەوسوود، پاوە، باینگان، نۆدشە و مەریوان پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و بازرگانی و جوگرافی ھەیە و شوێنەوارە بەناوبەنگەکانی ناوشاری ھەڵەبجە و دەوروبەری بریتین لە باخی میر، قەیسەریی حامید بەگ، مزگەوتی پاشا، مزگەوتی جامیعە، مەرقەدی پیر محەمەد، کارێزی حاجی ناجی، ئاشی مەحموودی یاروەیسی، فرەخەزێنە، تووە وشک، کانی شێخ، گوڵان، کانی حەمەو خان، کانی سۆفی خدر، کۆڵە بۆز، مۆردانە، کانی نواڵە، کانی زارا.

بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ڕێکەوتی 2014/3/13 لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی هەرێمی کوردستانەوە پەسەند کرا و پاشان ڕێکەوتی 2014/3/16 لەلایەن سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی واژۆ کرا و هەڵەبجە وەک چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان بەفەرمی ناسێندرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“داويا ئيساله‌ دەست ب پرۆژێ جادا ١٥٠ مەتری يا ھەولێرێ دێ ئێته‌ كرن”

Lalish Duhok

به‌رپرسه‌كێ ئیسرائیلی:سه‌ربه‌خۆیا كوردستانێ مافه‌كێ ره‌وايێ گه‌لێ كورده‌

Lalish Duhok

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:دێ بزاڤێ كه‌ین به‌رى جه‌ژنێ مووچه‌یێ مه‌ها ئادارێ بێنه‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok