شبكة لالش الاعلامية

نوونه‌رێ حکوومەتا هەرێمێ دێ پشكداريێ د کۆمبوونه‌كا تایبەت يا تاوانێن داعش دا كت

نوونه‌رێ حکوومەتا هەرێمێ دێ پشكداريێ د کۆمبوونه‌كا تایبەت يا تاوانێن داعش دا كت

باسنيوز:

رۆژی 10/6/2022 تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) بە هاوکاری نێردەی هەمیشەیی عێراق لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بە ناونيشانی (شێوازی کوشتنی بە کۆمەڵ – تاوانەکانی داعش لە عێراق و شام، سپایکەر وەک نموونە).

سەبارەت بە بۆنە و کۆبوونەوە پەیوەندیدارەکان، د. دیندار زێباری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی هەماهەنگیکاری نیشتمانی عێراقی بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ یونیتاد (NCC) وتی: لە دوای هێرشەکانی داعش و ئەو تاوانانەی دژی پێکهاتەکان ئەنجامیدا، بەتایبەتی دژی کوردانی ئێزدی، لە کوشتن و رفاندن و ئاوارەبوون. حکوومەتی هەرێم سەرەڕای پێشوازی کردن لە سەدان هەزار ئاوارە، هەوڵیدا رفێندراوەکان لە دەست تیرۆریستان رزگار بکات لە هەمان کاتدا لیژنەیەکی دامەزراند کە ئەرکی بریتییە لە بە دۆکیۆمێنت کردنی تاوانەکانی داعش و بە جینۆساید ناساندنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

لە بارەی گرنگی بەشداریی هەرێم لەم بۆنەیەدا، د. دیندار زێباری وتی: لە چوارچێوەی هەماهەنگیمان لەگەڵ یونیتاد، بەشداردەبین لەم جۆرە چالاکیانەدا، چونکە بەشی هەرەزۆری قوربانییەکان تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان ئاوارەن، هەروەها لە شەڕەکانی ئازادكردنی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش، هێزی پێشمەرگە قوربانی زۆری داوە، لەوانەش (1،800) شەهید و (10،369) بریندار و (47) بێ سەروشوێن لە هێزەکانی پێشمەرگە.

حکوومەتی هەرێمی كوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی لەرووی یاساییەوە هاوکاری قوربانیانی دەستی داعش و کەسوکاریان بکرێت، لەلایەکی دیکەوە حکوومەتی هەرێم بە پشتگیری یونیتاد پرۆژە یاسایەکی پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ دامەزراندنی دادگایەکی تایبەتمەند بە تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش و دادگاییکردنیان لەژێر ڕۆشنایی تاوانی نێودەوڵەتی، چونکە ئەو تاوانانەی داعش ئەنجامیداون بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی، تاوانی جەنگ و جینۆساید ئەژمار دەکرێن. به‌داخه‌وه‌ کە دادگای باڵای فیدڕالی پرۆژە یاساکەی رەت کردەوە کە ئەمەش پێشینەیەکی نوێ بوو. لێرەدا بە پێویستی دەزانین رێگری لەم پرۆژە یاسایە نەکرێت بۆ ئەوەی تیرۆریستان دادگایی بکرێن و کەسوکاری قوربانیان قەرەبوو بکرێنەوە.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان، تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ دۆكیۆمێنتكردن تاوانەكانی داعش و رایگەیاند، لە دامەزراوەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (5,170) دۆسیە تۆمارکراوە، لەوانە زیاتر لە (2324) دۆسیە لە دادگاکان تەواو کراوە و (2000) تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان، هەروەها(2916) دۆسیە بە بێسەروشوێن تۆمارکراوە و زیاتر لە (73,912) لاپەڕەی بۆ ئەو تاوانانە ئەرشیف کراوە.

سەبارەت بە رزگارکردنی رفێندراوانیش، د. دیندار ئاماژەی بەوە کرد کە حکوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ رزگارکردنی رفێنراون و دوای ئازادکردنیان پێداویستیەکانیان دابین دەکات. لەم رووەوە تا 22/2/2022، (3552) رفێندراو رزگار کراون، لەوانە (1207) ئافرەت، (339) پیاوان، (1050) کچ، (956) کوڕ. هەروەها بەپێی رێككەوتنێكی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ئەڵمانیا، زیاتر لە (1000) ئافرەتی رزگاربوو رەوانەی ئەڵمانیا كراون بۆ چارەسەركردن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەغدا هەڵدانا گۆڕێن ب کۆم يێن ئەنفالکريان ڕاگرت

Lalish Duhok

لایەنێن سیاسیێن کوردستانێ دەست ب بانگەشەيا هەلبژارتنان دکن

Lalish Duhok

رووسیا نووترین تانكا دده‌ته‌ عێراقێ 

Lalish Duhok