مەسرور بارزانی: ههماههنگیەکا باش ل ناڤبهرا هەولێر و بەغدا دا ھەیە بۆ بهرنگاربوونا کەس و گرۆپێن تاوانباران
رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوئاهەنگییەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا ھەیە، بۆ بهرهنگاربوونهوهی کەس و گرووپە تاوانبارەکان.
دوای هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر، کە لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژراوەوە بوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند لەبارەی هێرشە درۆنییەکە کە بۆ سەر خەڵکی سڤیلی هەولێر بووە، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.
درۆنە بۆمبڕێژکراوەکەی شەوی رابردوو کە بەر رێگای سەرەکی هەولێر – پیرمام کەوت، بووە هۆی برینداربوونی سێ کەس و زیانگەیاندن بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە “هاوئاهەنگییەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە بۆ بهرهنگاربوونهوهی کەس و گرووپە تاوانبارەکان.” هەروەها دەڵێت: “ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە”.
شەوی 9-06-2022 مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند هێرشەکەى سەر هەولێر ئاماژەیە بۆ سووربوونی هەندێک، بۆ زاڵکردنى لۆژیکى ئاژاوە و لێدان لە چەمکەکانى دەوڵەت.
مستەفا کازمی کە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ مەسرور بارزانیدا کردووە، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هەموو جۆرەکانى تۆقاندنى هاووڵاتیان و دەستدرێژیکردنە سەر یاسا و دەوڵەت رەتدەکەنەوە و گوتیشى: “حکومەتى عێراقى بەردەوامە لە هاریکاریکردن لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو لایەنانەى کە هەوڵى ناسەقامگیری دەدەن”.
بەم هێرشەی شەوی رابردوو، لە ماوەی نزیکەی یەک ساڵ و نیوی رابردوودا 12 جار هێرش کراوەتە سەر شاری هەولێر و دەوروبەری. دوایینجار کە بە درۆن هێرشکرایە سەر شاری هەولێر لە 11ی ئەیلوولی 2021 بوو، هێرشەکەش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بوو، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
