شبكة لالش الاعلامية

يونامى: ئەگەر تاوانبارێن ھێرشا سەر هەولێرێ دئاشكه‌را بن،پێویستە بێنه‌ سزادان

يونامى: ئەگەر تاوانبارێن ھێرشا سەر هەولێرێ دئاشكه‌را بن،پێویستە بێنه‌ سزادان
رووداو دیجیتاڵ
نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامى) رایگەیاند ئەگەر تاوانبارانى ھێرشەکەى سەر شاری هەولێر ناسراون، پێویستە دەستنیشان بکرێن و سزا بدرێن، دەشڵێت:”عێراق پێویستى بە فەرمانڕەواى چەکدار نییە”.

9ى حوزەیرانى 2022، یونامى راگەیێندراوێکى لە بارەى هێرشەکەى شەوى 8ى حوزەیرانى سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە، کە لە رێگەى درۆنێکى بۆمبڕێژکراوەوە بوو، بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون و زیانیش بە چەند ئۆتۆمبێلێک گەیشت.

یونامى ئاماژەى بەوەداوە درۆنێکى بۆمبڕێژکراو رێگەى هەولێر- پیرمامى کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە بریندار و زیانى لە نێو هاووڵاتیانى مەدەنى لێکەوتەوە. هێرشەکەشى بە کارێکى “لادەر” ناوبردووە.

یونامى دەڵێت: “وەک ئەوەى پێشتر گوتومانە عێراق پێویستى بە فەرمانڕەواى چەکدار نییە، کە بە زۆر خۆیان وەک سەرکردە دەسەپێنن، جەختکردنەوە لەسەر دەسەڵاتى دەوڵەت کارێکى بنەڕەتییە، ئەگەر تاوانکاران ناسراون، پێویستە دەستنیشان بکرێن و سزا بدرێن”.

دوای هێرشەکە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە سەردانی بریندارانی کرد و رایگەیاند: “ئێمە نازانین ئامانجی درۆنەکە چی بووە، درۆنەکە لە شوێنێک کەوتووەتە خوارەوە، کە هیچ بارەگایەکی لێ نییە. ئێمە بە دیاریکراوی نازانین ئامانجی درۆنەکە چی بووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەگەنە ئامانج، ئەو شوێنەی کە لێیەوە هاتووە هەر ئەو شوێنانەی پێشووە، کە هەڕەشەکانی لێوە هاتووە.”

سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکەش، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گوتی: “بەداخەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر هەولێر و چەند کەسێک برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان تەندروستیی باش نییە، هیوادارم کە بە تەندروستییەکی باشەوە هەڵبستنەوە”.

بەم هێرشەی شەوی رابردوو، لە ماوەی نزیکەی یەک ساڵ و نیوی رابردوودا 12 جار هێرش کراوەتە سەر شاری هەولێر و دەوروبەری. دوایینجار کە بە درۆن هێرشکرایە سەر شاری هەولێر لە 11ی ئەیلوولی 2021 بوو، هێرشەکەش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بوو، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆك بارزانی: 40 سال ب سەر ئەڤێ تاوانێدا دەربازبوون، هێشتا هزرا ئازاردانا گەلێ كوردستانێ د هزرا وان دا هەیە

Lalish Duhok

تونێلا زاخۆ هێلەکا ستراتیژیە دناڤبەرا هەرێما کوردستانێ و دەولەتاندا

Lalish Duhok

هه‌فتییا بهێت دێ جڤاتا بلندا رێفراندومێ كۆمبیت

Lalish Duhok