ئێکەم حاله‌تێ مرنێ ب تایا خوینبه‌ربوونێ ل هه‌رێما كوردستانێ هاته تۆماركرن
باسنيوز:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکەمین حاڵەتی مردن بە نه‌خۆشیی په‌تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/6/2022، د. ئاسۆ حه‌وێزى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: “بەداخەوە یەکێک لە گومانلێکراوانی پەتای خوێنبەربوون کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە، خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران و پشتڕاستکردنەوەی وەکوو تووشبووی نەخۆشیی پەتای خوێنبەربوون، دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چارەسەرەکانی و کوشندەیی باری تەندروستی، گیانی لەدەست دا و وەکو یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشیی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا”.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی داوا له هاووڵاتییان ده‌كات: “پابەندی ڕێنوێنییه‌كانى خۆپارێزی بن بۆ دووربوون لە تووشبوون بە نەخۆشیی پەتای خوێنبەربوون”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
