شبكة لالش الاعلامية

پلانه‌كا مه‌زن يا پاریس ل دژی ریال مەدرید هاته‌ هەڵوەشاندن

پلانه‌كا مه‌زن يا پاریس ل دژی ریال مەدرید هاته‌ هەڵوەشاندن
رووداو دیجیتاڵ

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، سەرقاڵی داڕشتنی پلانێک بووە ە دژی یانەی ریال مەدرید، بەڵام هەڵوەشێنرایەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی و نزیک لە یانەی ریال مەدرید دەڵێت ” یانەی پاریس سانجێرمان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا پەیوەندیی بە ڤینیسیۆس جونیۆرەوە کردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێنەکاتەوە و پەیوەندی بە یانەکەی ئەوانەوە بکات، بۆ ئەوەش یانە فەرەنسییەکە بە یاریزانە بەرازیلییەکەی گوتووە مووچەیەکی 40 ملیۆن یۆرۆی و هەموو ساڵێک پاداشتی داراییت دەدەینێ و لەگەڵ ئەوەش هەلی کارکردن لە قەتەر دەرەخسێنین، بەڵام ڤینی هەموو ئەو داواکارییانەی یانە فەرەنسییەکەی رەتکردووەتەوە.”

یانەی ریال مەدرید سەرقاڵی ئامادەکردنی دەستەوارەیەکی نوێیە بۆ ڤینیسیۆس بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو 2026 یان 2027 نوێبکاتەوە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی بۆ 1 ملیار یۆرۆ بەرزدەکرێتەوە و مووچەیەکی زیاتریشی پێدەدرێت.

پێشتر فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید رایگەیاندبوو، ڤینیسیۆس جونیۆر دەبێتە ئەستێرەی داهاتووی ریال مەدرید.

لە وەرزی رابردوودا یاریزانە بەرازیلییەکە ئاستێکی ناوازەی لەگەڵ یانەی شاهانە پێشکێشکرد، رۆڵی لە بردنەوەی نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگدا گێڕا و بەباشترین یاریزانی لاو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا دەستنیشانکرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هندستان.. دیاربوونا ڤایرۆسێ زیكا

Lalish Duhok

هندی تو ژ ڤان پێنج خوارنا یێ‌ دوور بی دێ‌ ساخله‌میا ته‌ باشتربیت

Lalish Duhok

نه‌وه‌ی نوێ چی له‌باره‌ی كاتژمێری دیواره‌وه‌ ده‌زانێت؟

Lalish Duhok