ل سەر راسپاردەيێن مەسرور بارزانی بهرێ بنياتى يێ مهزنترين پڕۆژێ گەشتیاری ل زاخۆ هاته دانان
باسنيوز:
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاریی حکوومی لە زاخۆ دانرا، كه ڕووبهرهكهى 56 ههزار مهتر دووجایه.
ئهمڕۆ چوارشهممه 29/6/2022، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی 11 ملیار و 500 ملیۆن دینار، بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاریی حکوومی لە زاخۆ دانرا.
درێژیی پڕۆژەکە 2 هەزار مەترە و ڕووبەرەکەشی 56 هەزار مەتر دووجایە، شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل، مۆزەخانەی نیشتمانی، سەوزایی بە ڕووبەری 30 هەزار مەتر دووجا، شوێنی هاتوچۆی پیادە، پارکی تایبەت بە پاسکیل و ڕاکردن لەخۆ دەگرێت.
دروستکردنی پارکێکی لەو شێوەیە لەسەر هەردوو ڕووی ڕووباری خابوور و لە نزیک پردی دەلال، دیمەنێکی جوان و دڵڕفێن بە زاخۆ دەبەخشێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
