شبكة لالش الاعلامية

هه‌وا ده‌ست بسه‌ر داگرتنا چه‌كێ بێ مۆله‌ت يا به‌رده‌وامه‌

هه‌وا ده‌ست بسه‌ر داگرتنا چه‌كێ بێ مۆله‌ت يا به‌رده‌وامه‌

هەولێر -KDP.info-

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرای کرد، ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت لەلایەن ھێزەکانی حکوومەتەوە بەردەوامە تا ئەو کاتەی ڕێنمایی نوێ دەردەچێت و دەشڵێت، ئێستا ھەموو شوێنەکانی بازرگانیکردن بە چەک داخراون.

د. ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت لەلایەن ھێزەکانی حکوومەتەوە بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی ڕێنمایی نوێ لەبارەی بازرگانی و ھەڵگرتنی چەک بە شێوەیەکی یاسایی دەردەچێت، لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، چونکە ئێستا حکوومەت خەریکی دەرکردنی ڕێنمایی نوێیە لەبارەی چەکەوە.”

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ گوتی: “ئێستا ھەموو بازاڕ و شوێنەکانی کڕین و فرۆشتنی چەک داخراون و بە ھیچ شێوەیەکیش ڕێگە بە مامەڵەکردن بە چەک نادرێت، مەفرەزەی جێگر و گەڕۆکیش دادەنرێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەک لە ھەموو شوێنەکان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بیناڵی یڵدرم:تشته‌ك ب ناڤێ پرۆسا چارەسەری نەما

Lalish Duhok

نڤیسەرەكێ‌ ئسپانی:نۆكە سەردەمێ‌ كوردایە و ب دەست ڤە ئینانا ئارمانجایە

Lalish Duhok

كه‌ل و په‌لێن شه‌رێ جیهانى یێ ئێكێ ل شێخان دئێنه‌ دیتن

Lalish Duhok