شبكة لالش الاعلامية

راگه‌هاندنه‌ك ژ وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى

راگه‌هاندنه‌ك ژ وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى

وشه‌:

شانه‌ی‌ راگه‌یاندن و هۆشیاری‌ پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ ئۆپراسیۆنێكی‌ هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ته‌ناهییه‌كانی‌ عێراق له‌ سنووری‌ مه‌خموور بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی‌ ته‌مووز، شانه‌ی‌ راگه‌یاند و هۆشیاری‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رای‌ گه‌یاندووه‌، له‌ چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدان به‌ پێوه‌ندی و هاوكارییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپا و هێزه‌ ته‌ناهییه‌كانی‌ عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا له‌ چیای قه‌ره‌چوغ ده‌ستی پێ كرد.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ هێزه‌كانی میحوه‌ری شه‌ش و یه‌كه‌یه‌كی زێره‌ڤانی و هێزێكی دژه‌تیرۆر و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی تری هێزی پێشمه‌رگه‌ و فیرقه‌كانی 16 و 14 و یه‌كه‌یه‌كی دژه‌تیرۆری عێراقی، به‌پشتیوانی فڕۆكه‌وانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكه‌وانی سوپای عێراقی، به‌شدارییان تێدا كردووه‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ له‌چوارچێوه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی فیدڕاڵی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هاتۆته‌ دی. وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، بۆ مه‌به‌ستی له‌ناو بردن و تێكشكاندنی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دشه‌رێ حه‌ویجه‌دا 80 هه‌زار كه‌س دێ ئاواره‌ بن

Lalish Duhok

“لسەر راسپاردێن سەرۆك وەزیرێن هەرێما کوردستانێ ئامادەکارى بۆ به‌لاڤكرنا نەفتا سپى بسەر  وه‌لاتيان دئێته‌ كرن”

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێمێ دڤێت گهۆرينا د سیسته‌میێ پاشه‌كه‌فتێ موچه‌ى دا بكت

Lalish Duhok