شبكة لالش الاعلامية

كوردێن ئێزدی داخوازا سێدارەدانا بكۆژێ ئاخینكا شەش سالى دكن

كوردێن ئێزدی داخوازا سێدارەدانا بكۆژێ ئاخینكا شەش سالى دكن

باسنيوز:

كوشتنی ئاخینكی شه‌ش ساڵان، خه‌ڵكی هەرێمی كوردستان بەگشتی و خەڵكی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و كوردانی ئێزدی بەتایبەتی زۆر دڵگران كردووە و داوای لەسێدارەدانی بكوژەكەی دەكەن.

جه‌هوه‌ر عه‌لى به‌گ، وه‌كیلی میری ئێزدییان بۆ (باسنیوز) گوتی: “پێویستە ئەو تاوانبار و بكوژە بەتوندی سزا بدرێ، دەستخۆشیی لە دەزگاكانی تەناهی لە دهۆك و زاخۆ دەكەم، كە زۆر زوو توانییان تاوانبار دەستگیر بكەن، ئێمە زۆر خەمبارین بە كوژرانی ئەو دوو ئاوارە ئێزدییەی كەمپی چه‌مشكۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پێویستە تاوانبار لەسێدارە بدرێ”.

هەر لەمبارەیەوە، دەستەی باڵای بنكەی لالشی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لە دهۆك راگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “ئێمە باوەڕی تەواومان بە دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، ئەم تاوانبارە، كە هیچ ویژدان و بەهایەكی مرۆڤایەتیی نییە، دەگەیەننە سزای خۆی، بۆ ئەوەی ببێتە پەند بۆ هەر تاوانبارێكی دیكە، كە بیەوێ ئاشتەوایی كۆمەڵایەتیی تێك بدا و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین، ئەنجامی لێكۆڵینەوە لەو تاوانە دزێوە بۆ رای گشتی رابگەیەنن”.

د. عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك، سەبارەت بە كوشتنی ئاخینكی شەش ساڵان رایدەگەیەنێ: “زمان بەرامبەر بەو تاوان و گوناهەی بەرامبەر بە منداڵێكی بێگوناه كراوە لاڵە، بەڵام دڵنیاتان دەكەینەوە تاوانبار بە سزای خۆی دەگات”.

چالاكوان و نووسەر و رۆشنبیرانی پارێزگای دهۆكیش بە شێوەی جیا جیا، هاوخەمیی خۆیان سەبارەت بەو تاوانەی بەرامبەر بەو كچ و باوكە كراوە دەردەبڕن و داوا دەكەن تاوانبار لەسێدارە بدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش سميناره‌ك لدۆر “چەوانیا خۆپارێزیێ ژ ڤایرۆسێ کۆرۆنايێ دناڤ قوتابخانان دا” سازكر

Lalish Duhok

خەیری بۆزانی بوو شیرەتکارێ سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ

Lalish Duhok

قارەمانیەكا ڤولی بولێ‌ بۆ ئافرەتان ل مەهەتێ‌ هاتە ڤەكرن

Lalish Duhok