شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی نوێی کۆریای باشوور کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی نوێی کۆریای باشوور کۆبوونەوە

K24 – هەولێر:

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى نوێى كۆرياى باشوور كرد و لەو دیدارەدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى كولتوورى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى به‌تايبه‌تى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌يى و فێركردندا كرده‌وه.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێـمی کوردستان، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 25ـی ئەیلوولی 2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ چۆ كيجۆنك كونسوڵى گشتيى نوێى كۆرياى باشوور له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

سەرکایەتی هەرێم راشیگەیاند، له‌ ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهاتن و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌موو پشتگيرييەکی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركەکە‌ى نيشان دا و سوپاس پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكاريى مرۆيى و بنياتنانى توانسته‌كان و پشتگيريى كۆرياى باشوور دووپاتكرده‌وه كه‌ له‌ رێگه‌ى تيمى سه‌ربازيى زه‌يتوون و ئاژانسى كۆيكاى كۆرييه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستانيان كردووه‌‌.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لاى خۆيه‌وه‌ كونسوڵى گشتيى كۆرياى باشوور دووپاتیكرده‌وه،‌ كه‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌نديى تايبه‌ته‌ و هيواى خواست بتوانن په‌يوه‌ندييه‌كان بۆ ئاستى به‌رزتر و فراوانتر ببه‌ن، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ئاماده‌يى و چالاكييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و هاندانى كه‌رتى تايبه‌تى كۆرى و ده‌رفه‌تى وه‌ربه‌هێنان بۆ كۆمپانيا كۆرييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان خستەڕوو.

هەر سەبارەت بەو دیدارە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کە هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى كولتوورى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى به‌تايبه‌تى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌يى و فێركردندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاووتوێ كرد.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

78 ساڵ بسه‌ر دامه‌زراندنا كۆمارا كوردستان ده‌رباز دبن 

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی لگەل کونسولێ نوو يێ ئەلمانیا ل هەولێرێ کۆمبوو

Lalish Duhok

برێت مەکگۆرک سه‌ره‌دانا هێزێن پێشمەرگەی ل خازر كر

Lalish Duhok