شبكة لالش الاعلامية

ئەلمانیا نەخۆشخانەیەکا سەربازیی بۆ پێشمەرگەى دروست دکت

ئەلمانیا نەخۆشخانەیەکا سەربازیی بۆ پێشمەرگەى دروست دکت

باسنيوز:

حکوومەتی ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەکی سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری هەولێر، دروست دەکات.

رۆژی یەکشەممە 11/2/2018، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، کە بە سەردانێکی فەرمی شەوی رابردوو گەیشتە هەولێر، سەرباز و راوێژکارانی سەربازیی وڵاتەکەی لە هەولێر، بەسەر کردەوە.

لە سەردانەکەیدا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین قۆناغەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سەربازی بەسەر کردەوە، کە لە مانگی ئابی 2017ـەوە بەردی بناغەی دانراوە و لەسەر ئەرکی حکوومەتی ئەڵمانیا دروست دەکرێت.

نەخۆشخانەکە تایبەتە بە هێزەکانی پێشمەرگە و دوای تەواوبوونیشی، پێشمەرگە بریندارەکان تێیدا چارەسەر دەکرێن.

دوای هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵی 2014، ئەڵمانیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لە سەرەتاوە بە ناردنی چەک و تەقەمەنیی و هێزێکی وڵاتەکەی بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە، هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھشیار زێباری د گەل بالیۆزێ بریتانیایێ دا پرسا ریفراندۆمێ گۆتوبێژ کر

Lalish Duhok

عەبادی 15 ھەزار چەكداران ژ خه‌لكێ مووسلێ دكه‌تە حەشدا شەعبی

Lalish Duhok

هه‌ڤپه‌یمانان داوى زانیاری لسه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی راگه‌هاندن 

Lalish Duhok