شبكة لالش الاعلامية

جێگرێ سەرۆكێ پەرلەمانێ عێراقێ و وەزیری نافخۆ كێشەيا هێزێن پۆلیسێن شنگال به‌حسكرن  

جێگرێ سەرۆكێ پەرلەمانێ عێراقێ و وەزیری نافخۆ كێشەيا هێزێن پۆلیسێن شنگال به‌حسكرن  

باسنيوز:

ئەمڕۆ یەكشەممە د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەڕی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی فیدراڵدا، پرسی هێزی پۆلیسی شنگالی تاوتوێ كردووە.

د. شاخەوان عەبدوڵا لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە كە وەزارەتی ناوخۆیان بەسەر كردووەتەوە، بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی عەبدولئەمیر شەمەڕی وەک وەزیری ناوخۆ، هەروەها گفتوگۆیان كردووە لەسەر کێشە و گرفتەکانی بەردەم وەزارەت و کێشەی ئەو هێزەی پۆلیسی شنگال کە لە چوارچیوەی رێکەوتنی شنگال دامەزراون و تا ئێستا دەستبەکار نەبوون.

ئاماژەشی داوە كە پێداویستیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک و پێداچوونەوە بە هەیکەلی ئەو بەرێوەبەرایەتییە و رێگەدان بە ئەفسەری دلسۆز بۆ ئەوەی رۆڵی خۆیان لە بەرپرسیارییەتی بگێڕن، لایەنێکی تری کۆبوونەوەکەیان بووە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەروەها سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵای کردووە بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی دکتۆر نەعیم عەبوود وەک وەزیری خوێندنی باڵا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەندامەكێ‌ سەركرداتیا پارتی:پتریا وەلاتێن زلهێزێن جیهانێ‌ پشتەڤانن ریفراندۆم بێتە كرن

Lalish Duhok

ئه‌ڤرۆ 16ى ته‌باخێ رۆژا دامه‌زراندنا پارتى دیمۆكراتى كوردستانه‌

Lalish Duhok

حکومەتا هه‌رێمێ: چاڤه‌رێ بەغداينه‌ ل 2024 کێشەيا مووچەيان ب شێوەيه‌كى بنەڕەتی چارەسەر بکه‌ت

Lalish Duhok